ناو: ڕەسوڵ
نازناو: مام ڕەسوڵ
ناوی باوک: خزر
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1940#
شوێنی لەدایکبوون: #پشدەر#
$ژیاننامە$
ڕەسوڵ خزر ڕەسوڵ لە ڕێکەوتی 01-07-1940 لە ناوچەی پشدەر سەربە شاری #قەڵادزێ# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری قەڵادزێ تەواوکردووە و دەرچووی یەکەمین خوولی مامۆستایانی سەرەتایی #سلێمانی#یە کە بە دبلۆم حساب دەکرێت. لەنێوان ساڵانی 1958-1959 خوێندنی تەواوکردووە، لە ڕێکەوتی #26-09-1959# لە قوتابخانەی ئاسۆسی سەرەتایی کوڕان دەستبەکاربووە. ماوەیەکی زۆر پشمەرگایەتی کردووە. لە ناوچەی پشدەر بە مام ڕەسوڵ بەناوبانگە، شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبییە.
=KTML_Bold=بەرهەمی چاپکراوی:=KTML_End=
#قەڵادزێ و بیرەوەرییەکانم#، چاپی یەکەم، چاپخانەی ژیار، سلێمانی 2009. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 76
Scrivi il tuo commento su questo articolo!