لەبەر بەرازی تارەی بەرمەدە.
بەراز: ئاژەڵێکی کێوییە لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا هەیە، سرووشتی وایە کە ڕەگی دار و دەوەن دەخوات، بۆیە بە شفرەکانی زەوی دەکێڵێت و کێڵگە وێران دەکات، تارە: جۆرێک دانەوێڵەی بێکەڵکە. واتە: جوتیار دەبێت گرنگی بە کێڵگە بدات، نابێت گرنگی بە دانەوێڵەی بێکەڵک نەدات و بەراز بیخوات، دواتر بەرازەکان فێردەبن و دانەوێڵە بەکەڵکەکەش وێران دەکەن. مەبەست لەوەیە بۆ شتێکی کەم شتێکی زۆر بەرەڵا مەکە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 22