ماڵسووتاو بە ماڵ ئەبێ، سکەڕۆ بە ماڵ نابێ.
ماڵسووتاو: بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەڕووداوێک سامانەکەی لە دەستدابێت. سکەڕۆ: مەبەست لە کەسێکی سکبرسییە کە بەردەوام بخوات و تێر نەبێت، خەرجی زۆر بە خاوەنەکەی بکات. مەبەست لەوەیە کە ماڵسووتاو جۆرێک کەسایەتییە کە دەتوانێت پاشەکەوت بکات و ماڵێکی نوێ بنیات بنێتەوە، بەڵام سکەڕۆ هەموو خەرج دەکات و بەهەدەری دەدات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 14