هەتا بەراز بۆز نەبێ، زەڕێ ناکا.
بەراز ئاژەڵێکی چوارپێی کێوییە، ئارەزووی خواردنی ڕەگی دارە، بۆیە بە لمۆز و شفرەکانی زەوی هەڵدەگێرێتەوە و کێڵگە وێران دەکات، لە کۆمەڵگەی کشتوکاڵیدا بەرنەفرەت کەوتووە، بەچکەی بەراز لە کوردەواردا پێی دەوترێ: (بزەڵە بەراز)، هەتا بچووک بێت شیر دەخوات، دواتر کە دەستی بە گیا و ڕەگی دار خواردن کرد، ڕەنگی بۆز دەبێت، واتە: ئەو کاتەی کە بەزار ڕەنگی بۆز بوو، ئیتر زەرەر لە کێڵگە دەدات. مەبەست لە وەیە منداڵی زۆردار کە گەورە بوو، وەک باوانی زیان دەبەخشێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 19