ئەگەر کەر وەستا، سووژن لەبەر باری دەرهێنە.
کەر ئاژەڵێکی چوارپێیە و لە مێژوویەکی دێرینەوە، کورد بۆ گواستنەوە و باربردن بەکاری هێناوە، سووژن: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، وەک دەرزی وایە و قەبارەی گەورەترە، بۆ دوورینەوەی دەوار و گوێنی بەکاردێت، بێگومان گەر بخرێتە ناو بارەوە بە جەستەی باربەردا دەچێت و تەنگاوی دەکات. مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی کە لە ژیاندا هاوکاریت دەکات، بەهۆیەوە قازانج دەکەیت، ئاستەنگی بۆ درووست مەکە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 29