زریکە لە کونی چاوت دا
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (زریکە لە کونی چاوت دا)، زریکە هەندێکجار واتە: موچڕک و مچوڕک و تەزوو یان دەنگێکی تیژی پڕ هاوار بەهۆی ئازارێکەوه، لێرەدا وەکوو توک و لوک و نزا لێکردن بەکاردەهێنرێت وەکوو ئەوەی بەکەسێک بڵێی چاوت کوێر (کۆره) بێت، بەهۆی جاڕسی و بێزاری بەرانبەر کەسێک دەوترێت: زریکە لە کونی چاوت دا.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 14