لاقی عاردی ناگری
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لاقی عاردی ناگری)، لاق یان قاچی عارد-زەوی ناگرێت یان لاقەکانی توانای ڕاوەستانی نییه، کەسێک پەککەوتە و بێ هێز و کەساس و داهەزا بێت و نەتوانێت بە پێیەکانی بڕوات و لاکەی بێت، کەسێکیش لە ترسان نەتوانێت پێیەکانی لەزەوی تووند بکات لە ئیدیۆمی کوردەواریدا پێی وتراوە: لاقی عاردی ناگری.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 40