فەقیر چاوی هەر لە دۆخینە، دەورەمەند چاوی هەر لە جۆخینه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (فەقیر چاوی هەر لە دۆخینە، دەورەمەند چاوی هەر لە جۆخینه)، نوکتەیەکی کوردەواری هەیە دەڵێت: پیاوێکی هەژار نیوەڕۆ دەگەڕێتەوە ماڵ بە ژنەکەی دەڵێت: چیت لێناوە بیخۆین؟ ژنەکەش لەبەر ئەوەی زۆر هەژارن هیچ لە ماڵیان نەبووە تاوەکوو لێی بنێت، دەڵێت: بەخوا پیاوەکە هیچمان نەبوو، پیاوەکەش دەکەوێتە سەر ژنەکە و دۆخینەکەی دەکاتەوە و سەرجێیەکی لەگەڵ دەکات، بۆ دوای نیوەڕۆ بەهەمان شێوە پیاوەکە دەچێتە مەیدانی کار و هیچ کاری دەست ناکەوێت و دووبارە ئێوارە کە دەگەڕێتەوە، لە ژنەکەی دەپرسێت چیت لێناوە؟ ئەویش دەڵێت: بەخوای هیچمان نییە ئەگەر شیوەکەی-چێشتەکەی نیوەڕۆ گەرم بکەینەوە.
کەچی دەوڵەمەندەکان هەر خەریکی کۆکردنەوەی سامان و بەرووبوم و خەرمان و جۆخینەکانیان دەبن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت: فەقیر چاوی هەر لە دۆخینە، دەورەمەند چاوی هەر لە جۆخینه. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 69
Scrivi il tuo commento su questo articolo!