حکومەت کێروشکی بە عارەبانەی دەگری
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (حکومەت کێروشکی بە عارەبانەی دەگری)، کەروێشک، کێروشک، گیانلەبەرێکی ماڵی و کێوییە، لە پێدەشتەکانی #قەراج# و کەندێناوه جۆری کێوییەکەی زۆرە و گیانلەبەرێکی بەبازە و خێرا دەبەزێت و تەنیا تاژی دەتوانێت ڕاوی بکات، حکومەت لەبەر ئەوەی زۆرترین ڕێنمایی و ڕێکاری هەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، یاسا بەرکارەکانی هێندە زۆرن وەکوو تەونی جاڵجاڵۆکەیە و هەموو تاکێکی کۆمەڵ بەیاسا ڕام دەکات، عارەبانە، ئەو ئامێرەی لەسەر پێچکە و تایە بڕوات لە کۆندا گایەکان و وڵاغەبەرزەکان ڕایاندەکێشا و کەلوپەلیان پێ دەگواستەوە، بەو دواییانەش دوو چەرخە و سێ چەرخەی هەبوو، هەژارەکان کاری کرێکاری و کۆڵبەریان پێ دەکرێت لەشارەکانی کوردستان.
حکومەت دەتوانێت کەروێشک بە عارەبانەی ڕاو بکات، واتە: دەسەڵات و ڕێکار و یاسای بەرکاری زۆری هەیە بۆ بەرزەفتکردنی میللەت و ڕەعیەت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 50
Scrivi il tuo commento su questo articolo!