ماران گەستی لە گوریسی ڕەشبەرەک دەترسێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ماران گەستی لە گوریسی ڕەشبەرەک دەترسێ)، هاوشێوەی ئەوە وتراوە: #ماران گاز لە خشکەی قەلقەلاشکێ دەترسێت#، ئەو کەسەی مار جارێک پێوەی داوە لە گوریسی ڕەشبەرک-ڕەشبەڵەک، واتە ئەو گوریسەی کە لەمووی سپی و ڕەش ڕێستراوە شێوەی بەماری شین بەڵەک-شینی گانگێو دەچێت دەڕەوێتەوە و لێی دەترسێت، بۆیە ئەو کەسەی ئازارێک یان زیانێکی گەورەی بەرکەوتبێت لە هاوشێوەکانیشی دەترسێت بۆیە وتراوە: ماران گەستی لە گوریسی ڕەشبەرەک دەترسێ.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 48