مەسئولى جاران 02
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
لە ئەڵقەى پێشتردا باسى هەندەک نموونەم لۆ کردن سەبارەت بە دەستپاکى و نەزاهەتى هەر سێ پاشایەکەى عێراق کە دامەزرێنەرى دەوڵەتەکەى بوون و هەموو ژیانیان لۆ خۆشگوزەرانى خەرکى عێراق تەرخانکردبوو. بەران بەداخەوە ئەو خەرکە زۆر بێ وەفا دەرچوون لەگەریان، چونکى لەسارى 1958 ئینقلابەکى عەسکەرى بەسەریان کراو، تاوانەکى قێزەونیشیان بەرامبەر ئەنجامدرا کاتەکى هەموو خێزانى مەلیک درانە بەر دەسڕێژى گولەى زابتەکى عەسکەرى سەگباب بەبێ ئەوەى هیچ خەتایەکیان هەبیتن.
مەلیک فەیسەڵى دووەم کۆڕەکى گەنجى خێر لەخۆنەدى بوو، پێنج سار بووە پاشاى ورات و خزمەتەکى زۆرى میللەتەکەى کرد، لەو سەردەمە هێشتا دەزگیراندار بوو هیچ خێر و خۆشییەکى نەدیتبوو، زابتەکى بێ ویژدان خۆى و خێزانەکەشى خەڵتانى خینى کرد بەبێ هیچ سەبەبەک، لۆیە لەدواى کوژرانى ئەو مەلیکە بەستەزمانە هەموو شەوەکى دەهاتە خەونى ئەو زابتەى ناوى (عەبدولستار سەبع ئەلعەبوسی) بوو، لێى دەپرسى لۆ کوشتمت؟!
ئیدى بەدرێژایى چەند سارەک مەلیک هەموو شەوەک داهاتە خەونى ئەو زابتە هەتا تووشى نەخۆشى نەفسى بوو، ئەوجا ڕۆژەک دەمانچەکەى لەناو چەکمەجەى دەردەهینى و گولەیەک لەسەرى خۆیدەدا و خۆى دەکوژى. ئەوەش ئینتقامى خوا بوو لەو زوڵمەى لەمەلیکى عێراق کرد.
لەسەردەمى دواى پاشایەتى کە جەمهورییەت لەسەر دەستى عەبدولکەریم قاسم دامەزرا، هێشتا هەندەک قیەم و ئەخلاقى کۆمەڵایەتى هەرمابوون، ئەگەرچى عەبدولکەریم دەستى نەبوو لەکوشتنى عائیلەى مەلیک و ئەمرى کردبوو کە دەستیان لۆ نەبەن و خەتایەکە زیاتر هى عەبدولسەلام عارفى گۆڕبەگۆڕ بوو، بەڵام هەر تەنها ئینقلابەکەى دەرکەى جەهەننەمى لەسەر عێراق کردەوە و ئیدى ئەو وراتە خێروخۆشى بەخۆیەوە نەدیت هەتاکوو ئەوڕۆش.
لەگەر ئەوەشدا عەبدولکەریم پیاوەکى دەستپاک و داوێن پاک بوو، خەرکى عێراقى زۆر خۆشدەویست و بەڕاستى خزمەتەى میللەتەکەى دەکرد. لەماوەى پێنج سارى حوکمڕانیدا پێشکەوتنەکى زۆر گەورەى لەعێراق هینایە کایەوە لە هەموو مەجالەکانى ژیاندا، سەدان و هەزاران نەخۆشخانە و مستەوسەفى درووستکرد، سەدان هەزار خانى لۆ خەرکە فەقیر و هەژارەکانى درووستکرد بەتایبەتیش لە بەغدا سەدان هەزار عائیلەى لەخانى قوڕ و تەنەکە ڕزگار کرد و شارەکى لۆ درووستکردن کەناوى (مەدینە سەورە) بوو، دوایى سەدام کردیە ناوى خۆى و بووە (مەدینە سەدام) ئێستاش کاکى موقتەدا سەدر کردیتییە (مەدینە سەدر) . لەشارەکانى عێراقیش دەیان هەزار خانى ترى درووستکرد لۆ مۆزەفە دەست کوورتەکان بەناوى (#ئیسکان# ) کە گەڕەکى ئێستاى ئیسکانى هەولێریش یەکەک بووە لەو گەڕەکانە.
عەبدولکەریم پیاوەکى زۆر باشبوو، هەموودەم دەستى یارمەتى لۆ خەرکى فەقیر درێژ دەکرد، لەخەمى خەرکى وراتەکەیدا بوو، هەموو ڕۆژەک دەهاتە ناو شارى بەغدا و موتابەعەى وەزعى میللەتى دەکرد. چاوى لەهیچ سەروەت و سامانى ورات نەبوو، معاشەکەى 400 دینار بوو وەکى سەرۆک وەزیران، 150 دینارى دەدایە برایەکەى و ئەوى دەمایەوە تەوزیعى سەر خەرکى دەکرد. ڕۆژانە یەک سەفەرساس خواردنى لەمارى خوشکەکەى یان برایەکەى دەهاتە نووسینگەکەى لەوەزارەتى دیفاع کە قاپەک برنج و شلە و یەک نان بوو. ئەو کاتیش خواردنى لۆ نەهاتبایە جوندیەکى دەناردە کەبابخانەکەى بەرامبەر وەزارەت و هەندەک کەبابى دەهینا و لەگەر حیمایەکانى دەیخوارد. زۆر باسى دەستپاکى ئەو پیاوە کرایە، لێرەدا دوو سێ حاڵەتى باسدەکەم کە نیشانەى ئەوەیە ئەو پیاوە چەندە بەڕەحم و لەخەمى خەرکى وراتەکەیدا بووە.
-جارەکیان وەکى عادەتى خۆى لەگەڕان و سوڕان بەناو بەغدا، دەچێتە نانەواخانەیەک، دەبینى ساحێبەکەى ڕەسمەکى گەورەى عەبدولکەریمى لەسەر دیوارەکەى هەرواسیە، دەست دەبا لۆ شەنگەیەک و دەیخاتە سەر میزانەکە دەبینى زۆر کەمترە لەو وەزنەى کە حکومەت بڕیارى لەسەردایە، ڕوو لە ساحێبەکەى دەکاو پێى دەرێ ڕەسمەکەى من گچکەکەوە، وەزنى نانەکەت گەورە بکە؟!
-جارەکیان لەگەڕەکى ئەعزەمیە بەسەیارە تێدەپەڕى، مندارەک لێى نێزیک دەبتەوە و تفەکى لەجامى سەیارەکەى دەکا و هەردێ. یەک لەمورافیقەکانى بەدووى مندارەکە دەکەوى و دەیگرى و دەیهینیتە پێش عەبدولکەریم کە لێى دەپرسى بابت چ ئیشەکى دەکا؟ ئەویش دەرێ بێ ئیش لەمارێ دانیشتییە. عەبدولکەریم دە دیناریەکى لەگیرفانى دەردەینى و پێى دەرێ ها بڕۆ ئەو دە دینارە بدە بابت!
-وەکى عادەتى خۆى شەوان لەناو گەڕەکە شەعبیەکان دەگەڕا، شەوەکیان دەچیتە لاى گەڕاجى نەهزە و دەبینى ژنەک بە دوو کچى گچکەوە دانیشتینە قەیماغ و چاى دەفرۆشن. لە ژنەکە دەپرسى ئەتوو مێردت نییە ئیشت لۆ بکا بەو سەرمایە ئەو دوو کچەت هینایتە دەرێ و چاى دەفرۆشى؟! ژنەکەش پێى دەرێ مێردەکەم عەسکەر بوو لە شەڕى فەڵەستین بریندار بووە و ئێستاش پەکى کەتییە و لەمارێ دانیشتییە هیچى پێناکرێ. عەبدولکەریم پێ دەرێ ئەدى لۆ نەچوویە لاى زەعیم شەکواى حارى خۆتى لۆ بکەى؟. ئەویش دەرێ نەعلەت لەزەعیم، ئەمن کوو دەگەمە لاى ئەو؟! عەبدولکەریم وەرقەیەکى دەردەینى و دەیداتێ، پێى دەرێ ئەمن برادەرى زەعیم عەبدولکەریمم، ئەو وەرەقەیە بدەیە هەر زابتەکى عەسکەرى دەتگەینیتە لاى زەعیم. دواى دوو ڕۆژ ژنەکە زابتەکى دەبینتەوە وەرەقەکەى دەداتێ، زابتەکە وەرەقەکەى دەکاتەوە دەبینى نووسرایە ئەمن زەعیم عەبدولکەریم قاسمم هەر زابتەک ئەو وەرەقەى گەیشتە دەست با ئەو ژنەى لەگەر خۆى بینیتە لام لەوەزارەتى دیفاع.. ئیدى ژنەکە دەگاتە لاى عەبدولکەریم و ئەویش لێى دەپرسى ها دایە گیان ئەو برادەرەى عەبدولکەریمت ناسییەوە؟. ئەویش گۆتى ناوەڵڵا. عەبدولکەریم پێیگۆت ئەوە ئەمن بووم کە نەعلەتت لێ کردم! ژنەکە زۆر تەریق بووەوە بەڵام عەبدولکەریم درى دایەوە و فەرمانى دەرکرد مانگانە معاشەکى پەنجا دینارى وەکى تەقاعود لۆ مێردەکەى ببڕنەوە و خانیەکیشى بدەنێ، دەستى بردە گیرفانى حەڤدە دینارى تێدابوو ئەویشى دایە ژنەکە؟! ژنەکەش دەستى بەگریان کرد و پێى گۆت ئەمن جونیشم پێداى ئەوجا ئەوهاشم لەگەر دەکەى؟!.
-شەوەکى زستان لەگەر یەک لەمورافیقەکانى بەگەڕەکەکى شاردا دەگەڕێن، دەبینى زەلامەک لەگەر کچەکى خەریکى بیر هەرکەندنن، سەرى دەباتە خوارێ و لەکابراى دەپرسى ئەوە بەو شەوە بارانییە چ دەکەى، ئەو کچە بەستە زمانەشت لەگەر خۆت لەقوڕێ وەردایە؟ . کابرا دەرێ نەعلەت لەبابى عەبدولکەریمى کە لەسایەى کوڕەکەى ئاویشمان نییە بخۆین، ئەوەتا بیر هەردەکەنم!. عەبدولکەریم پێ دەرێ خەمت نەبى خارە، بەس جائیز نییە نەعلەت لە مردییان بکەى. دواى دوو ڕۆژ بۆڕى ئاو ڕادەکێشرێتە ئەو گەڕەکە و ڕزگاریان دەبى لەبێ ئاوى!..
-جارەکیان سەیارەکەى خۆى لەسەر جادە بەجێ دەهێلى و سوارى پاسى ئامانە دەبیتن. دەچى لە ڕێزى پشتەوە دادەنیشى لەسەر کورسییە دارەکان. دە فلسى بیتاقەى دەدادتە جابیەکە ئەویش لێى وەرناگرى. عەبدولکەریم پێى دەرێ ئەوە سامانى میللەتە نابى لەکەس خۆش بى!.
-ڕۆژەکیان لەمارى خوشکەکەى میوان دەبى. لەسەر نانخواردن خوشکەکەى پێى دەرێ کەریم ئەتوو قبووڵتە خوشکى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەو هەموو مندارەوە لەناو خانى کرێ دانیشى؟!.. عەبدولکەریم دەرێ وەرە لەگەرم سوارى سەیارە بە. دەیباتە سەر ئەو گەڕەکەى کە خەرکەکە لەناو خانى قوڕ و تەنەکە ژیان بەسەر دەبەن و پێى دەرێ کەینێ ئەوانە خانیان لۆ کرا، ئەوجا خانیەکیش دەدەمە توو!
لە هەمووى سەیرتر کاتەکى لەناو وەزارەتى دیفاع بەدەستى عەبدولسەلام عارفى گۆڕبەگۆڕ شەهید کرا، تەماشایان کرد لەگیرفانى تەنها دینارەک و سێ ڕوبعى تێدایە!. چەندین ساریش گەڕان هیچ خانى و موڵک و پارە و سامانیان نەدۆزییەوە بەناوى عەبدولکەریم قاسمەوە!.
ئەوانە بەشەکى گچکەن لەنەزاهەت و دەستپاکى عەبدولکەریم، هەر تەنها لۆ ئەوەى باسیان دەکەم لۆ ئەوەى بەراووردەکى بکەن لەگەر مەسئولانى ئەو سەردەمەى ئیستاماندا، ئەوجا بزانن بەندەیەکى وەکى من لۆ ئەوەندە درى بەرابردووى وراتەکەى خۆشە و نەعلەت لەحارى حازرى ئێستاى خۆى و میللەتەکەى دەکا.[1]
باقى وەلسەلام...
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=