نووسەرى کارتۆنى
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
سەردەمانەک جەريده و مجەلەکانى عێراق هەر هەموويان بەدەست حکومەتەوە بوون. هەر لەگەر هاتنى حوکمى #بەعس# زوو دەستى بەسەر ڕۆژنامەى (سەورە، جمهوريه، عيراق، الف باء، وعي العمال، المرأە، صوت الفلاحين) و دەيان ڕۆژنامه و موجەلەيدا گرت. هەر نەقابە و جەمعيەکى بەعسى هەبوو موجەلەى تايبەتى خۆى دەرکرد، هەمووشيان بەيەک نەغمەوە به شانو بارى حوکمى بەعسيان هەردەدا.
ئەوجا ئەو سەردەمە نووسين لەهەر جەريده و موجەلەيەک پاداشتى پارەى هەبوو، بە گوێرەى درێژى بابەتەکەت چەند مەساحەى بگرى ئەوەندە پارەيان دەدايێ. ئەوجا لەهەمووى خۆشتر لەهەر موجەلەيەکى نەقابەکان وەکى (وعي العمال وصوت الفلاحين والمرأە) دوو لاپەڕەى ئەخيريان لۆ بەشى کوردى تەرخاندەکرد. هەندەک لەنووسەرە کارتۆنيیەکانى بەغدا ئەوانەى بە حەياتيان سەردانى شارەکى کوردستانيان نەدەکرد و هەر لەمندارييەوە لە بەغدا بوونه، لەهيچ ڕۆژنامه و موجەلەيەکى کورديشدا ناويان نەبوو، لەو بەشە کورديانەى موجەلەکان تەعين دەکران. لەهەمووشى خۆشتر ئەو نووسەرە عيراقچييانەى وەکى خۆمان گۆتەنى، بێجگە لەوەى معاشى مانگانەيان لەو موجەلاتە هەبوو، لەهەر ژمارەيەکيش بەناوى خوازراوەوە بابەتيان دەنووسى و پاداشتى نووسينيشيان لۆ خۆيان وەردەگرت.
يەک لەوانە کابرايەک بوو ناوى شەفيق بوو لەموجەلەى (وعى العمال) وەکى مەسئولى بەشى کوردى دامەزرا بوو. ئەو سەردەمە سەدام حەملەيەکى ڕاگەياند لەسەر ئاستى عێراق لۆ زيادکردنى بەرهەمى مەعمەلەکانى حکومەت، وەکى (نەسيج، جغارە، مەڕمەڕ، دەواجن، شەکر، ئاسن ) هتد .. ناوەکەشى بەعەرەبي (الحملة الوطنية لزيادة وتنمية الانتاج الوطني في العراق) کاک شەفيق مەقالەيەکى لەهەر ژمارەيەک لەو موجەلەيەدا براو دەکردەوە پەنجا جار دەينووسى سەرۆکى فەرمانده و سەرکردەى هێزە چەکدارەکان (سيد الرئيس صدام حسين) خوا بيپارێزێ، فەرمانى دا بە هەڵمەتى نيشتمانى زيادەکردن و وپەرەپێدان و گەشەکردنى بەرهەمى نيشتمانى لە عێراق. ئەوجا دەيگۆت ئەو هەڵمەتى گشتى زيادکردن و پەرەپێدان و گەشەکردنى بەرهەمى نيشتمانى کە سەرۆکى فەرمانده و سەرکردەى هێزە چەکدارەکان سەيد ڕەئيس سەدام حسێن خوا بيپارێزێ، ئامانجى زيادکردن و پەرەپێدان و گەشەکردنى بەرهەمى نيشتمانیيە کە سەرۆکى فەرمانده و سەرکردەى هێزە چەکدارەکان سەيد رەئيس سەدام حسێن خوا بيپارێزێ فەرمانى پێداوە، بۆيە ئەو هەڵمەتى نيشتمانى زيادکردن و پەرەپێدان و گەشەکردنى بەرهەمى نيشتمانى کە سەرۆکى فەرماندە و سەرکردەى هێزە چەکدارەکان سەيد رەئيس سەدام حسێن خوا بيپارێزێ فەرمانى پێداوە دەبێ وەکوو خۆى جێبەجێ بکرێ بۆيە زيادکردن و پەرەپێدان و گەشەکردنى بەرهەمى ناوخۆ کە سەرۆکى فەرماندە سەدام حوسين فەرمانى پێداوە. ئيدى به و شێوەيە دوو لاپەڕە کوردييەکەى موجەلەکەى پڕ دەکردەوە. ئەو برادەرە دەيزانى کەس موجەلەکە ناخينتەوە ئيدى بەو فشقياتە دەيبردە سەر. عەينەن وەکى هەندەک نووسەرى کارتۆنى حزبەکانى ئێستامان، کە ئەوانيش کەس نايانخينتەوە، ڕۆژانە دەيان مەقالات لەجەريده و موجەلەکانى حيزبەکانى سەر دەسەڵات دەنووسن هەر لۆ ئيسپات حزووريان، ئەگەرنا خۆشيان باش دەزانن کەس نايانخينتەوە! لەويش خۆشتر ئێستا مۆديلەکى تازەش پەيدا بووە، ئەويش ئەوەيە هەر زەلامەک لەتەنيشتەوە (تڕەکى) لێ بەر بيتەوە، سێ چار مامۆستاى زانکۆ دەهيننە سەر تەلەفزيۆنەکان لۆ ئەوەى تەحليل و تەفسيرى ئەسبابى ئەو (تڕە) لۆ جەماوەرى خۆ ڕاگرى کوردستان بکەنەوە، لەوەش زياتر دەوم مەکەنەوە با دۆو دۆشاوان تێکەر نەکەم.[1]
باقى وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 49
Scrivi il tuo commento su questo articolo!