دەنگ و ڕەنگی جاران
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
وەختی خۆی هەتا سارانی حەفتاکانیش لەئیزاعەی بەغدا بە هەر سێ بەشی عەرەبی و کوردی و تورکمانی لێژنەیەکی تاقیکردنەوەی دەنگەکان هەبوو، ئەو لێژنەیەش لەکۆمەرەک لەگەورەترین مامۆستا و پسپۆڕانی دەنگ و مەقامات پێکهاتبوو، هەتا ئەو لێژنەیە بڕیاری لەسەر وەرگرتنی گۆرانیبێژی نەدابایە کەس نەیدەتانی گۆرانی لەئیزاعە برێ. تەلەفزیۆنیش کە هاتە مەیدان ئەویش لێژنەى تایبەتى خۆى هەبوو، بەبێ بڕیارى ئەو لێژنەیە هیچ موزیعەک و هونەرمەندەک لەسەر شاشەکانی دەرنەدەکەت. وەکی ئێستا نەبوو هەرچی و پەرچی و حەشیشەخۆر و عارەقخۆری سەر جادەکان بەخۆیان و حیمایە و ڕەشاشی بیکەیسیەوە ڕەسمی خۆیان بگرن و بەخۆیان برێن گۆرانیبێژ و لەگەعدە و مەعدەدا مەعیدەی خەرکی تێکبدەن.
لۆیە لەو زەمانەدا گۆرانیبێژەکان هەموویان دەنگیان خۆش بوو. قورعان خینەکانیش تاقیدەکرانەوە، لۆیە کاتەکی بەدەنگی مستەفا ئیسماعیل باڵت دەگرت و دەفڕییە عاسمانەوە، لەتەبەقەی دووەمدا تەسلیمی دەنگی محەمەد سدیق مەنشاوی دەکردی، ئەویش دەیفڕاندی لۆ تەبەقەی سێیەم و دەیدایە دەست عەبدولفەتاح شەعشاعی، ئەویش باڵی دەگرتی لۆ تەبەقەی چارەم و تەسلیمی حاجی مەحمود عەبدلوەهابی دەکردی، ئەویش دەیبردیە تەبەقەی پێنجەم و دەور تەسلیمی لەگەر ئەبوو عەینین شعێشەع دەکرد، ئەویش هەریدەدایەوە دەست عەبدوڵباست و، خۆت لەتەبەقەی حەفتەمی عاسماندا دەدیتەوە بەرامبەر شێخ محەمەد ڕەفعەت کە نازناوی (قیثارة السماء)ى پێدرابوو.
لەگۆرانیبێژانیش شەو و ڕۆژ گێت پڕ دەبوو لەدەنگی شاژنی گۆرانیبێژان ئوم کەلسوم بە خۆشترین ئاوازی ڕیاز سونباتی و محەمەد عەبدولوەهاب و بەلیغ حەمدی و محەمەد مەوجی. لە تەنیشتییەوەش عەبدولحەلیم و فەرید ئەترەش و فەیروز و وەدیع سافی و نەجات سەغیرە و فایزە ئەحمەد و شادیە و شەهرەزاد و سوعاد محەمەد. لەلای خۆشمان داخل حەسەن و حزێری ئەبوو عەزیز و وەحیدە خەلیل و زهورە حسێن، بەو دواییەش حسێن نعمە و یاس خزر و سەعدون جابر و فازل عەواد و ڕیاز ئەحمەد، کە ئەوانە خوشترین دەنگیان هەبوو.
لەسینەماش جوانترین کچانی دونیای عەرەبی تەمسیلیان دەکرد وەکی نادیە لوتفی و سوعاد حوسنی و فاتن حەمامە و ماجیدە و هیند ڕۆستەم و ئامال فەرید و زوبیدە سەروەت و لەیلا فەوزی و لەیلا تاهیر و شویکار و نیللی کە بە تەلەفزیۆنی ڕەش و سپیشەوە دەتگۆت مانگن لەجوانیدا، ئێستا برۆن تەماشای فلیم و موسەلسەلەکان بکەن بزانن کەسیان تێدایە بەقەدەر نایە لوتفی و سوعاد حوسنی جوان بن، کەسیان هەیە بەقەد زوبیدە و لەیلا فەوزی چاویان جوانبی.
ئەمەی گەنجانی ئەو سەردەمە نەوەک بە تەنیا عاشقی ئەو گۆرانییە عەرەبیانە بین، بەرکو جارجار حەزمان دەچووە سەر گۆرانی ئەجنەبیش، ئێستاش دەنگی بەسۆزی دیمس ڕۆسس لەگێمدا دەزرینگێتەوە بەگۆرانییەکەی (فاراوای) یان تیپى (بۆنی ئیم) و گۆرانییەکەی (دادی کوول) فیرقەی (ئابا) ی سویدیش لەو سەر. ئەوانە هەموویان خۆشترین دەنگی ئەو سەردەمە بوون، ئێستاش نەک لای خۆمان بەرکو لەهەموو وراتانی عەرەبیشدا، یەک دەنگی خۆشی لێ پەیدا نەبووە، هەموو گۆرانیبێژەکان وەکی کەر دەزەڕن، مایکەکەی دەستیان هەندەک جوانکاری لەدەنگیان دەکاتن، ئەگەر نا هیچ نین. ئەوە جگە لەوەی شیعری گۆرانییەکانى ئەو سەردەمەى ئێستاش هەمووی بۆنی سییان و چڵکاویان لێدێ.
ئەحمەد ڕامی وەختی خۆی لەقەسیدەکەیدا دەیگۆت (هجرتک یمکن أنسی هواک ، وأفضی من الهوی کاسی ، لقیت ڕوحی فی عز جفاک ، بفکر فیک وأنا ناسی) ئێستاش سەعد سوغەیر لەگۆرانییەکی تەلەفزیۆنیدا دەرێ (بحبک یا حمار، علیک ڕفسە إنما أیە)!.
ئەوڕۆ هەر یەکتان بچتە سەر یوتیوب دەبینی یەک گۆرانی کۆنی ئوم کەلسوم یان عەبدولحەلیم بە ملیۆنان کەس گێی لێدەگرن، کەچی گۆرانییە تازەکان ناگاتە هەزار کەس.
بەڕاستی کەتینە زەمانەکى هیچ خۆشییەکی جارانی نەمایە، حسبی اللە ونعم الوکیل.[1]
باقی وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!