ڕۆشنبیرە مەزنەکانى #هەولێر#
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
ئەو هەولێرە نازدارە بە خەرکە نازدارەکانییە.ە دیاربوو. ئەگەر بگەڕێینەوە لۆ چل پەنجا سارەک پێش ئێستا، دەبینین لە هەموو کایەکى ژیاندا خەرکى بەعام پیاوى چاک بوون، حەزیان لە کارى خێر و پیاوەتى بوو. کاسبکار دەستپاک بوو، لۆیە شاگردەکانیشى وەکى خۆیان دەستپاک بوون و خیانەتیان لەوەستایەکانیان نەدەکرد، لەبەر ئەوەش بوو لەو سەردەمانەدا شاگرد هەبوو بەدرێژایى عومرى خۆى هەر شاگردى یەک وەستا بوو. قەت هەوڵى نەدەدا جێى وەستاى بگرتەوە. بابم چایخانەى لەنادى مۆزەفین هەبوو چار پێنج شاگردى هەبوو هەر یەکیان بیست و سى سار شاگردى بوون. شاگردە مەتعەم هەبوو بیست سار لەگەر وەستاى دەمایەوە پێى عەیب بوو بچیتن مەتعەمەکى تایبەت بەخۆى بکاتەوە.
جیران لەگەر جیران یەک ماڵ بوون، یەکیان سەفەرى بکردایە، کلیلى ماڵەکەى لاى ئەویدى بەجێدەهێشت هەموو ماڵەکەى بەئەمانەت دەپارێزرا.. باب و سێ چار کوڕ پێکەوە لەخانییە.ى دەحەوانەوە نە مەشاکیلى بووک و خەسوو هەبوو، نە حەسادەتى کوڕەکان لەبەینى خۆیاندا. مامۆستاى مە کتەبەکان بەفیعلى خۆیان لەجێى بابى تەلەبەکان دادەنا، مۆزەف بەڕاستى لە خزمەتى هاووڵاتییانى شارەکەیدا بوو. مەسئول خەمخۆرى میللەتەکەى بوو.
لەو ئەجوائە پڕ لەراستگۆیى و دڵپاکى و نەزاهەت و خێروبەرەکەتە، چینى ڕۆشنبیرانیش بەشەک بوون لە دونیا پڕ گەوهەرەکە. عیلم و سەقافەتى خۆیان دەخستە خزمەتى جیلە تازەکانەوە. درێغییان نەدەکرد لەیارمەتیدانى گەنجە بەهرەمەندەکان و هەموو دەرگایەکیان لۆ دەکردنەوە لۆ خۆ پێگەیاندن. هاوکارییان دەکردن، ئامۆژگارییان دەدانێ، فێرى سەنعاتیان دەکردن.
کەسێکى وەکوو مامۆستاى نەمر #مەحمود زامدار# فەزڵ و پیاوەتى لەسەر جیلێکى کامڵى هەولێر و کوردستانیش هەبوو. پیاوەک بوو پڕ لەبەهرە و داهێنان، پیاوەکى دڵسۆز لۆ ئەدەب و هونەرى کوردى. لەسەر دەستى ئەو کەڵە ڕۆشنبیرە سەدان شاعیر و ئەدیب و نووسەر و هونەرمەند پێراگەیشتن. لەرۆژنامەکاندا هەموو دەم دەستى یارمەتى درێژ دەکرد لۆ گەنجە بەهرەدارەکان و بابەتەکانیانى براو دەکردەوە. لەهەر جەریدە و موجەلەیەک کارى کردبا هەموو جهوودى خۆى دەخستە خزمەت گەنجە تازەپێگەیشتووەکان. بەو هەموو گەورەییەى خۆیەوە لەگەر مندار، مندار بوو، لەگەر گەورەش مەزن. لەبیرمە جارەکیان موقابەلەى مندارەکى دەکرد لۆ جەریدەکەى لێى پرسى ئەو وەختى زەنگەسۆرە پێت وەدات هەست بەچ دەکەى! لەگەر گەورە سیاسەتمەدارانیش بیرمەند بوو. لە کۆڕ و کوبوونەوە ئەدەبییەکاندا شاسوارى مەیدانەکە بوو. عەسران لە قاعەکاندا لەگەر شاعیر و نووسەران موناقەشەى ئەدەبى دەگەیاندە شەڕە کورسى، ئێوارانیش لەگەر هەمان ئەو شاعیر و نووسەرانە پێکەوە لەسەر مێزەکى دادەنیشتن و گۆرانى و قۆریاتى لۆ دەگۆتن!.
هەر لەمندارییەوە حەزم لەفێربوونى زمانى عەرەبى بوو، چونکى ئەو زەمان سەقافەت و کتێب خێندنەوە هەمووى بە زمانى عەرەبى بوو، لەمەکتەبیش حەزم لەدەرسى عەرەبى بوو، لۆیە هەر زوو لەتەمەنى چاردە سارییەوە بوومە پەیامنێر (مراسل)ى موجەلەیەکى بەغدایى. هەر جارەکى هەواڵەک یان ڕاپۆرتەکم لۆ موجەلەکە بناردبایە پێشتر شاعیرى گەورەى هەولێر مامۆستا پیرباڵ مەحمود چاوى پێدەخشاند و غەڵەتەکانى لۆم ڕاستدەکردەوە. هیچکات ماندى نەدەبوو لەیارمەتیدانم. وەکى مامۆستا و بابەک مامەڵەى لەگەر دەکردم و ئامۆژگارى دەکردم. هەر لەویەوە فێر بووم هەر بابەتەک بینووسمەوە پێنج شەش جار بەسەریدا بچمەوە، چونکى لەهەر جارەکى غەڵەتەکان باشتر دەبینمەوە. ئەوەش بوو بە عادەتى نووسینەکانم. زەمەن هات و ڕۆى ئەو مامۆستا و ڕابەر، ئەمنیش تەلەبەى ئەو پێکەوە لە جەریدەى (الاتحاد) ئیشمان دەکرد، هەمیشە وەکى مامۆستایەکى گەورەى ژیانم مامەڵەم لەگەر دەکرد و فەزڵى ئەوم تا ڕۆژى قیامەت لەبیر ناچى.
پیاوەکى جوانى هەولێر ناوى مامۆستا خەلیل ئیسماعیل بوو، مۆزەف بوو لە دائیرەى (ئەحساء). زۆر هۆگرى کتێب خیندن و موجەلات بوو، هەر جارەکى دەهاتە نادى مۆزەفین چار پێنج موجەلەى تازەى لە مەکتەبەکانى هەولێر دەکڕى و دەیدایە من دەیگۆت هەریگرە لۆم هەتا دەڕۆمەوە. کاتەکى زانى ئەمنیش حەزم لەخیندنە، هەموو جارەک پاش دوو سێ ڕۆژ ئەو موجەلاتانەى دەدایەوە من و دەیگۆت لۆ خۆت بیانبە. چونکى دەیزانى ئەمن قودرەتى کڕینى ئەو هەموو موجەلاتەم نییە. لۆیە بەدائیم دەیان عەددى موجەلاتى (الصیاد، الشبکة، الموعد، الاسبوع العربی، طبیبک.. هتد ) لەناو کەنتۆرەکەى خۆم هەرمدەگرت، هەتا داکم هەموو جارێ لێم تووڕە دەبوو دەیگۆت، ئەو هەموو کتێب و موجەلاتە دەخینییەوە ڕۆژەک دێ چاوت کۆرە دەبى. بەیناو بەینیش دوو سەد سێ سەد کتێبى کتێبخانەکەى خۆى لەماڵەوە دەهینا و دەیدایە من دەیگۆت لۆمى بفرۆشەوە، تا کتێبى تازەى پێ بکڕمەوە، ئەمنیش دواى مەکتەب لەبازار لەبن دیواران لۆم دەفرۆشتەوە، ئیدى هەر لەو کاتەوە عاشقى کتێب خیندن بووم.
ئەوانە یەک لەنموونە جوانەکان بوون کە بیناغەى سەقافەتیان لەشارەکەم دانا، ئەوانە مامۆستاى ئێمە بوون، ئێستا بەزەڕەبینیش لەو هەولێرە نموونەى لەوانە نابینییە.ە، ئینسانى ئەوها لەخۆ بردوو، یارمەتیدەر، خەمخۆرى جیلى تازە. ئەوانە ڕێبەرى مەبوون لۆیە جیلەکەمان خیندەوار بوون، خەرکى مسەقەفیان زۆر بوون. ئەمەى گەنجان پارەى ڕۆژانەمان خڕ دەکردەوە لۆ کتێب کڕین، هەر یەکمان چار پێنج کتێبى هەبایە لەگەر برادەرەکانى دەیانگۆڕییەوە، بەوەش زۆرترین کتێبمان دەخیندەوە هەر لە شاکارە ئەدەبییەکانەوە، تا ڕۆمانە جیهانییەکان، کتێبەکانى لینین و ماوتسى تونگ، کتێبەکانى تەها حسێن و عەباس عەقاد و نەجیب مەحفوز، شیعرەکانى جەواهرى و ڕەسافى و زەهاوى، دیوانى موتەنەبى و بوحتەرى و ئەبو نەواس، شیعرەکانى مەحمود دەروێش و سەمیح قاسم، تەنانەت لەچایخانەکان موسابەقەى خیندنى موعەلەقاتى سەبعەشمان دەکرد. ئاخر ئەو ڕۆشنبیرە مەزنانەى هەولێر بوون وایان لەجیلى مەکرد حەزمان بچتە سەر خیندنى کتێب و خۆ ڕۆشنبیرکردن.
ئێستا دەبینن حارمان گەیشتیتە کێندەرێ. پیسترین وەسەتى کۆمەڵگە، وەسەتى سەقافییە. حەسادەت و ملشکاندنى یەکترى، ڕاپۆرت نووسین و ماستاوکردن لەسەر حیسابى یەکتر، بێ قیمەتکردنى بەرامبەر، چاو هەرناهاتن بە ئیبداعى نووسەرەک یان شاعیرەک یان هونەرمەندەک، هەر کەسە و دەیەوێ خۆى دەرخات و ئەوی تر لەگۆم بنێ.
چینى ڕۆشنبیر کۆڵەگەى هەر موجتەمەعەکى پێشکەوتووو تەندرووستە، ئەوان ئەساس و درووستکەر و داهێنەرى ڕاستەقینەى کۆمەڵگەن، کە ئەوانەش دەوریان نەما و خەرکى هەرچى و پەرچى هاتنە مەیدانەکەوە، ئیدى دەبى دەست لەو موجتەمەعە بشۆى..[1]
باقى وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!