هیوایەتی گەنجەکان
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
لەسارانی شێستەکان وەکی ئێستا مۆبایل و فەیسبووک و سناتچات و تەڕەماشخانەمان نەبو.. سەفەریاتی ئەوروپا و ئەستانبۆل و مەلهاکانی لوبنان و جۆرجیامان نەبو.. هەبوو نەبوو ساری جارەک دوو جار دەچوینە بەغدا ئەویش لۆ کتێب کڕین لەجادەی موتەنەبی و سەردانی مەکتەبەکانی بابولشەرجی، هەر لەوێش دوو پیاسەی شارع ڕەشیدمان دەکرد و شەوانیش لەفندق (هیلال الکبیر) بە دوو درهەم یان لەفندق (أربیل) و فندق ئەحمەد بە سێ درهەم دەنووستین.. سەفەرەکانیشمان هەمووی بەنێرنی هەژدە نەفەری و ڕێگای هەشت سەعات ئەوجا دەگەیشتینە بەغدا. ئەو زەمان فەیسبووک و ماسینجەر نەبوون شەوێ هەتا سبەینێ بەدیار کچ و مچانەوە دانیشین، بەنامە ناردن تەعاروفمان لەگەر خەرکی دەکرد، ئەویش لە ڕێگای موجەلەکانی ئەو سەردەمە کە لە لاپەڕەکانی ئەخیریدا یەک دوو لاپەڕەیان تەرخان دەکرد بەناوی (ڕکن التعارف) لەوێ هەر کەسەک بیویستبایە ناوی خۆی و ڕەسمیشی براو دەکردەوە لۆ ئەوەی تەعاروف لەگەر خەرکی دەرەوە بکا و نامە بگۆڕنەوە. ئەوجا هەر کەسەک ناوی خۆی و ڕەسمەک و هیوایەتەکانی دەنووسی، هەندەک دەیاننووسی هیوایەتم موراسەلە و خڕ کردنەوەی پوولی نامەیە، هەندەک دەیاننووسی هیوایەتم خیندنەوەیە، ئەوجا ئەوەی هەمان ئەو هیوایەتەی هەبایە نامەیان لۆ یەکدی دەنووسی و شتەکانیان دەگۆڕییەوە، ئەوەی حەزی لەپوولی بەریدبایە لۆ ئەوی دی دەنارد، ئەوەی حەزی لەخیندنەوەی کتێب بایە بەنامە ڕای خۆیان دەگۆڕییەوە، ئاو بینە و دەست بشۆ.. ئەوە هەموو هیوایەتی گەنجان بوو لەو سەردەمەدا. جگە لەوانەش هەر لە لاپەڕەکانی ئەخیری موجەلەکان گۆشەیەک هەبوو بەناوی کەلیمات موتەقاتیعە ئەویش هیوایەتەک بوو لۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فیکری گەنجەکان، ئەمن زۆرم حەزم لێ دەکرد و زۆریش مەعلان بووم لەحەلکردنی ئەو کەلیماتانە چونکی عەرەبییەکەم زۆر باش بوو. لەولاشەوە سینەماش هیوایەتی زۆربەی گەنجان بوو. زۆر جاریش بێ تامیان دەکرد وەکی خۆم، کە هیچ فلیمەکم لەدەست خۆم نەدەدا هەر لە هەرقەل و ماشیستی و مسارعون العشرە، هەتا فلیمەکانی بۆدابوت و نۆرمان ویزدەم، تا دەگاتە فلیمەکانی عەبدولحەلیم و فەرید ئەتڕەش و ئیسماعیل یاسین و شوکری سەرحان و مەحمود ملیجی کە بەئەسڵ کوردە و خەرکی ئەو کوردستانەی خۆمانە.. ئەوجا وەکی دەرێن قسە قسەی ڕادەکێشی، با شتەکتان لۆ باس بکەم. لەو ڕۆژانەدا لەقەناتەکی میسریدا بەرنامەیەکی تایبەتم دیت لەسەر ئەو پیاوە ناسراوانەی میسر کە بەئەسڵ خەرکی ئەو کوردستانەی خۆمانن. بەرنامەکە ناوی حەفت کەسی هینا کە بەئەسڵ کوردن لەوانەیە زۆرتان پێ سەیر بی کاتەکەی دەیانناسن. یەکەمیان قاسم ئەمینی ڕابەری ئازادی ژنانی عەرەب بوو.. دووەم ئەمیری شاعیرەکانی عەرەب ئەحمەد شەوقی کە بەقسەی بەرنامەکە ئەسڵی دەگەڕێتەوە لۆ شاری #سلێمانی# خۆمان، دوای ئەویش عەباس مەحمود عەقادی مەزن بەئەسڵ خەرکی کوردستان بووە لەوانەیە باپیرەکانی لە #هەولێر#ەوە ڕۆیشتبنە میسر، لەوانەش مەحمود ملیجی و سوعاد حوسنی و نەجات سەغیرە و دکتۆرە سوهیر قەلەماوی کە یەکەم ئافرەتی عەرەب بووە شەهادەی دکتۆرای هینابیتن لە هەموو وراتانی عەرەبیدا. ئەوجا جارەکیدی چاو بخشێننەوە بەو ناوە گەورانە کە بوونە ڕەمزی گەورەی عەرەب کە لەئەسڵدا کوردن و خەرکی ئەو کوردستانەی خۆمانن، ئەوجا بزانن کورد چەند میللەتەکی بەدبەخت و چارەڕەشە، باشترین کەسانی خۆی دەنێریتە ناو میللەتان خزمەتیان بکەن، لۆ خۆشی وەکی میزی حوشتر هەمیشە دەگەڕێتە پاشەوە، سەیرە ئەوڕۆش میللەتەکەمان باشترین گەنجە عاقرمەندەکانی خۆی تەسدیری ئەوروپا دەکا و خروت و خاشەکانیش لۆ خۆی دەگێڕتەوە!. باشترین کەسانی خۆی لەورات دەردەکا لۆ خزمەتی بێگانە، خۆیشی هەرچی پیاوی خراپ و سەرکردەی فاشیل و وەزیری دزو گەندەڵ و تاجیری قۆڵبڕ و گەنجی حەشیشەخۆر لای خۆی دەهێلتەوە!. با لەوە زیاتر قسە نەکەم نەبادا سبەینێ پەڕڵەمانی کوردستان و #وەزارەتی ناوخۆ# دەعوام لەسەر تەسجیل بکەن بەمادەی تەشهیر و ناوزڕاندن لە دژی میللەتی کورد.[1]
باقی وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 36
Scrivi il tuo commento su questo articolo!