ناونیشانی پەرتووک: ئیشراقی #فەقێ تەیران#
ناوی نووسەر: #هۆشەنگ شێخ محەمەد#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: هێڤی
دەزگای پەخش: #دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
ناوەرۆکی پەرتووکەکە بریتییە لە پێشەکییەکی کوورت و دوو بەشی سەرەکی، یەکەمیان بە ناوی ئیشراق وەک ڕامانێکی ڕەخنەیی و دووەم ئیشراق لە سوورەوەردییەوە بۆ نیتچە. وەک لە پێشەکی پەرتووکەکە نووسیومە: (ئەم پەرتووکە لە واقیعی ئێستای ڕەخنەی کوردی لە باشووری کوردستان و ئەم هۆشیارییە کۆمەڵایەتییە دەکۆڵێتەوە، کە وتاری سیاسی و دینی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی دەخوێنێتەوە. هەوڵێکە بۆ پەیداکردنی ڕامان و بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەیی، کە بتوانێت بە ناوەرۆک و شێوازێکی مرۆڤانە لەنێو ڕۆشنبیری کوردیدا ئیش بکات).
لەم لێکۆڵینەوەیەدا لەسەر ئەم بنەمایە ئیشم کردووە، کە تا پێش یەکەم شەڕی جیهانی و دابەشکردنی کوردستان و لکاندنی بە وڵاتانی ئێراق و تورکیا و ئێران و سووریا، سەپاندنی ئەم نەخشە سیاسی و جوگرافی و کۆمەڵایەتییەی، کە تا ئێستا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هۆشیاریی کۆمەڵایەتی ئێمەدا هەیە. کورد خاوەن کەلتوورێکی (ئیشراقی) بووە.
ئەم کەلتوورە (ئیشراقی) یە بە کاریگەریی کۆنە دینەکانی کورد و ناوچەکە، هزری میتراییزم و ئێزیدی و زەردەشتی و یارسانی، هەروەها کاریگەریی فەلسەفەی یۆنانی و فەلسەفەی پلاتۆنیزمی نوێ، دواتریش کاریگەریی گنووسیزمی جوو و کریستیان و مانیزم، دواترینیش کە ئیسلام دێت و سۆفی و فەیلەسوفی کورد (سوورەوەردی) ئیشراق وەک ڕێبازێکی فەلسەفی دادەمەزرێنێت، کاریگەریی لەسەر کەلتووری ناوچەکە و کورددا دادەنێت.
بۆ ئەوەی لە ڕەگی مێژوویی فەلسەفەی ئیشراق و (سوورەوەردی) و بیرکردنەوەی سۆفیگەری و فەلسەفییانەی کورد بگەین، دەبێت بۆ سەردەمی (سوورەوەردی)یەکان بگەڕێینەوە! کە مەبەستمان لێیان (شێخ شەهاب یەحیای سوورەوەردی)، ناسراو بە (شێخی مەقتوول) و (شێخی شەهید) و (شێخی ئیشراق) و زۆر ناسناوی تر، لەگەڵ (شێخ شەهاب عومەر سوورەوەردی)، ناسراو بە شێخ و ئیمام و مورشید و ڕێبەری تەریقەتی (سوهرەوەردی)، یان (سوورەوەردی)یەکەی پەرتووکی (عەوارفی مەعارف). هیوادارم ئەم پەرتووکە بە بیرۆکە و بابەتەکەی دەروازەیەکی نوێ لە ڕۆشنبیریی کوردی بکاتەوە!
[1]
Leggi il libro: ئیشراقی فەقێ تەیران
Scaricare total:
80 volte
Preghiamo tutti gli scrittori, traduttori ed editori per informarci se non sono d'accordo per avere i loro libri scaricati dal server di Kurdipedia .
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 251
Scrivi il tuo commento su questo articolo!