هەر دەرلینگێکی لە ماڵێکدا پساوە.
دەرلینگ: لێواری خوارەوەی دەرپێی دێژ وەک شرواڵ (فەرهەنگی شێخانی)، دەرپێی درێژی جلی کوردیی ژنانە، دەرلینگەکەی پزووی بۆ دەکرێت و داوێکی تێهەڵدەکێشرێت، بۆ ئەوەی بێتەوەیەک و کراوە نەبێت، تەنیا قاچی پێدا تێپەڕێت، لە ئەنجامی زۆر ڕۆیشتن و گەڕان گەری هەیە داوی پزووکە ببچرێت و دەمی دەرلینگەکە بکرێتەوە، مەبەستی لە ژنی گەڕۆکە کە سەر بە هەموو کونێکدا دەکات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 13