جوانەئەسپیان ناڵ دەکرد، پیرە بارگیر سمی بڵند دەکرد.
جوانەئەسپ: بۆ ئەسپێک بەکاردێت کە تازە پێگەشتبێت. بارگیر: بە وڵاخێک دەوترێت کە باری پێ بگوێزرێتەوە. مەبەست لە کەسێکە کە لاسایی لە خۆی گەورەتر بکاتەوە بەڵام زەرەری بێت و تێیدا ڕووزەرد بێت، پەندێکی تر نزیک واتای ئەم پەندە هەیە پێشوان دەڵێن: مایین ناڵ دەکرا، کەریش قاچی هەڵدەبڕی، واتە: کارێک لە هێز و توانای خۆتدا نەبێت، نابێت بچی بەگژیدا و خۆتی تێدا تاقیبکەیتەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2