چونکە ئەم هۆزی دێبوکرییە خۆیان داوا ئەکەن ئەڵێن ئێمە عەباسین یانی لە ئەولادی عەباسی مامەی پێغەمەرن «مسلم» لەبەر ئەوە بە پێویسمان نەزانی زۆر تێ کۆشین بۆ ڕوونکردنەوەیان، هێندە ئەخەینە پێش چاو کە هۆزیکی زۆرن و عادەتیان وایە بە سەرۆکی هۆزەکەیان ئەڵێن عێل خانی و وشەی عێل خانی وشەیەکی تورکیە چونکوو تورکەکان خەبەر ئەخەنە پێش مۆبتەداوە عێلخانی یانی خانی عێل. ئیتر لە لای هیچ کەسێ ڕوون نییە بە تەواوی کە ئەم هۆزە لە چە ڕەگەزێکن، و هەندێ ئەڵێن لە دۆمەی کڵاشکەرەکانی شاری دیاربەکرن. ئەم دێبۆکرییە ئەو ناتەواویەیان هەیە کە لە لاپەڕەی مێژووی کوردستانا بە دوو ڕوو ناسراون یانی هەمیشە لەگەڵ دژمنەکانی کوردستانا گفت و گۆیان بووە. وە هەندێ خووی چاکیان بووە کە بێچووە ئاغاکانیان هەموو علوومی دینی و عەڕەبییان خوێندووە زۆرجار نوێنەری ناوچەی بۆکان لە #تاران# لەوان بووە. [1]
نووسەر: #قانع#
دیوان: #دەشتی گەرمیان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 9
Scrivi il tuo commento su questo articolo!