ڕۆژی پێنجشەممە #04-07-2024# لە شاری #بەغدا#، #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ئێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و مەسعود بارزانی ئامانج و هۆکارەکانی سەردانی بۆ بەغدا خستەڕوو.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئێران لە ئێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە سەیری سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەکات و پشتیووانییەتی. هیواشی خواست ئەنجامی ئەرێنی لەم سەردانە بکەوێتەوە و کار بەو ڕێککەوتنانە بکرێت کە لەنێوان لایەنە ئێراقییەکاندا هەیە.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 51
Scrivi il tuo commento su questo articolo!