لە شاری شارقە یارییەکانی پاڵەوانێتی کاراتێی وڵاتانی عەرەبی بۆ کچان لە جۆری کاتا بەردەوامە و لە ڕکابەرییەکانی دا و دوای ململانێیەکی بەهێز دواجار کیژە یاریزانی یانەی پێشمەرگە (ئەوین ئامانج) توانی بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم بگاتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بە کۆکردنەوەی 21.1 خاڵ و هەروەک لە هەمان کۆمەڵە وڵاتی سووریا بە پلەی یەکەم و بە 21، 3 خاڵ سەرکەوتنی بەدەست هێنا و کوێت بە 21 خاڵ پلەی سێیەم و عومان چوارەمە بە 20، 2 خاڵ و پلەی پێنجەمیش بۆ وڵاتی سعودیە یە بە 19، 8 خاڵ.
ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەردەوامە و ئەوینی پێشمەرگە بۆ میدالیاکان ڕکابەری دەکات و لە چوارگۆشەی زێڕیندا یاریزانەکانی ئیمارات، ئێراق، سووریا و لیبیا بۆ میدالیا یاری دەکەن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 45
Scrivi il tuo commento su questo articolo!