زنجیرە چیای حەمرین، گردی حەمرین یان بەرزایییەکانی حەمرین: بریتییە لە زنجیرەیەک تەپۆڵکەی چیایی بچووک لە باشووری کەرکووک، ھاوتەریبە بە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس، سنووری نێوان کوردستان و ئێراقە، لە خۆرھەڵاتییەوە سنووری ئێراق-ئێرانە و لە خۆراواشەوە ڕووباری دیجلەیە. بەرزییەکەی نزیکەی 500 مەترە و ناوچەیەکی سنووریی گرنگی نێوان #کەرکووک# و #سەڵاحەدین# و #دیالە# یە.
لە چاخە کۆنەکاندا سنووری جیاکراوەی نێوان مادەکان و بابلییەکان و ئاشوورییەکان بووە، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو وەک زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان ڕووبەڕووی بەعەرەبکردن بووەتەوە، و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی سرووشتی.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 7