Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 522,256
Immagini 105,706
Libri 19,690
File correlati 98,576
Video 1,419
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
بنەماکانی بیناکردنی شارستانییەت، “هۆشیاریی”
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بنەماکانی بیناکردنی شارستانییەت، “هۆشیاریی”

بنەماکانی بیناکردنی شارستانییەت، “هۆشیاریی”
=KTML_Bold=بنەماکانی بیناکردنی شارستانییەت، “هۆشیاریی”=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#

بیناکردنی شارستانییەت، بە هەموو ڕەهەندە کردەییەکانییەوە، پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە بەڵام هەرگیز مەحاڵ نییە. شارستانییەت ئاماژەیە بۆ کۆمەڵگەیەکی ئاڵۆز، کە تایبەتمەندە بە بوونی شار، چینە کۆمەڵایەتییەکان، فۆڕمەکانی پەیوەندی هێمادار (وەک سیستەمی نووسین، کە هیی ئێمە پڕە لە گەڕەلاوژێ) و ئەو دامەزراوانەی کە چالاکییە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ڕێک دەخەن. شارستانییەتەکان بەشێوەیەکی گشتی لە بوارەکانی هونەر، زانست و تەکنۆلۆجیادا پێش دەکەون و خۆیان دەنوێنن، شانبەشانی سیستەمی حوکمڕانی و نۆڕم و بەها و پرسە کلتورییەکان بە گشتی. پرسە کلتورییەکان کە دیوی دەرەوە و دیاری کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانن، لە پاکوخاوێنی شار و باژێرەکانییانەوە تێپەڕ دەبێت بە ئەتەکێت و شێوازی ڕەفتارکردنی مرۆڤەکان و ئارامیی و سەنگینیی ڕەفتارەکانەوە تا دەگاتە ڕێزگرتن لە ژینگە و بەزەییهاتنەوە بە هەموو جۆرە ئاژەڵ و زیندەوەرێک. ئەوەی لێرەدا گرنگە، بۆچی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی و بە دیاریکراویش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەمیشە بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و فێرنابێت؟

لە ڕوانگەی کۆمەڵناسی فەڕەنسی بە ڕەچەڵەک جەزایری، مالیک بن نەبی، سێ ئەستوون یا بنەمای گرنگ و بنەڕەتی هەن بۆ بیناکردنی شارستانییەت، کە بریتین لە دەستی کار و کات و سەرچاوەکانی داهات، کە لە خوارەوە بەوردی قسەیان لەسەر دەکەین:

=KTML_Bold=دەستی کار=KTML_End= وەکوو یەکێک لە ڕەگەز و خەسڵەتە هەرە گرنگەکانی شارستانییەت. دابەشکردنی کار وەکوو کۆمەڵناسیی گەورە “ئیمێل دۆرکهایم” جەختی لێ دەکاتەوە، قۆناغی دوای کۆمەڵگە سەرەتاییەکانە. کە کۆمەڵگە هەنگاوە گەورەکەی هاوێشت بۆ دەرچوون لە قۆناغی هاوکاری میکانیک، وەکوو هێمایەک بۆ کاری لۆکاڵی و نەبوونی پەیوەندی نێوان گوند و ئاوەدانییەکان. قۆناغی دواتر، کە ناوی دەنێت هاوکاری ئۆرگانیک، لەوێدا کار دابەش دەکرێت و سیستەمی کاری بەکۆمەڵ و بەکرێگرتنی کرێکار دەستپێدەکات. لەوەش گرنگتر، تایبەتمەندی لە کارکردن و جۆرێتیی (کواڵیتیی) کارکردن دەبێتە کاری لە پێشینەی پیشەگەران و کۆمپانیا و دامەزراوەکان. گرنگی دەستی کار لەوەدایە کە هێمایە بۆ دوو پانتایی، یەکەمیان هێمایە بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەی نیشتمانی، کە پێویستییان بە دەستی کارە بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی ئەو دامەزراوانە. دووەمیشیان هێمایە بۆ سەقامگیریی بواری بژێوی خەڵک و پێشکەوتنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان.

لە هەرێمی کوردستان، هەرچەندە بێکاریش زۆرە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش ڕێژەی جیاوازیی بێکاری ڕادەگەینن کە خۆی لە دەوروبەری 13٪ دەدات، ژمارەیەکی زۆریش لەناو دامەزراوەکاندا کار دەکەن. کێشەی کارکردن لە هەرێم هێشتاش لەڕووی جۆرێتییەوە هەژارە و نەگەیشتۆتە ئاستی داخوازیی شارستانییانەی هەرێم و پێویستییەکان. بەشێکیش لەو قەیرانەی جۆرێتیی گەڕەلاوژێی بەڕێوەبردنە، کە هێشتا لەو ڕووەوە حکومەت نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات و چارەسەری ئەو شپڕزەییە بکات، بە حوکمی ئەوەی بۆخۆشی لەو قەیرانەی خراپی بەڕێوەبردندا ڕزگاری نەبووە. بەڵگەش بۆ ئەو شپڕزەییە ڕوانگەیەکی زانستییە و لەڕووی کۆمەڵناسییەوە، دامەزراوەکان هەموویان بە یەکەوە بەستراونەتەوە، ئەگەر لە دامەزروەیەکدا شپڕزەیی هەبێت، بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە لە هەموو دامەزراوەکاندا شپڕزەیی هەیە. جگە لەوەش، کەرتی بێکاری هەر زۆر بەرفراوانە، بێکاری بەمانای بێ بەرهەمی و نەبوونی ڕۆڵێکی شیاو بۆ بەرهەمهێنان. توێژی ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا تا ئەوڕۆش وەکوو پێویست نەتواندراوە دەرفەتی کارکردنی بۆ بڕەخسێندرێت، بۆ ئەوەی بەپێی ئارەزووی خۆی بەشدار بێت لە بەرهەمهێنان لە بوارە گشتییەکاندا. هەروەها سوپایەک لە مەلا و بانگبێژ هەن دەکرێت وەکوو بێکار هەژمار بکرێن چونکە نەک هەر بێبەشن لە هەموو جۆرە بەرهەمهێنانێک، بەڵکوو داهاتێکی زۆریش بۆ مووچەی ئەو کەرتە دەڕوات و دەکرێت وەکوو هاوکاری کۆمەڵایەتی تەماشا بکرێت، لەکاتێکدا کە زۆرینەی ئەوانە پێویستییان بە هاوکاریی کۆمەڵایەتیی نییە و بەتوانا و لێهاتوون و دەتوانن لەناو دامەزراوە هەمەجۆرەکاندا کار بکەن. ئەو دۆخە نەک هەر لە هەرێمی کوردستان وەهایە بەڵکوو لە زۆربەی وڵاتە موسوڵمانەکان ئەو سوپایە لە مەلایەکان بێکار و کەسابەتن و نوێژخوێندن و وتاردان، هەرگیز نە بەکارکردن هەژمار دەکرێت، نە داهاتێکیشیان بۆ نیشتمان دەبێت. لە خودی ئیسلامیشدا، چینێک یا توێژێکمان نییە بەناوی پیاوانی ئایینی.

=KTML_Bold=کات=KTML_End= وەکوو پانتاییەکی وابەستە بە ژیان و چارەنووسمانەوە. کات شمشێرە، ئەگەر نەیبڕین دەمانبڕێت. نازانم ئەو وتەیە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە نکوڵی لێناکرێت. دەکرێت کات وەکوو سەرمایە تەماشا بکەین. کاتێک نەتوانین وەبەرهێنان لەکاتدا بکەین، بەمانای شکست و شپڕزەبوونێکی دیکەی کۆمەڵگە و دواکەوتن لە ڕەوتی شارستانییەت. لێرەدا، لەسەر ئاستی تاک و کۆ و دامەزراوەکان، کات کەڵەکەبووە و ناتواندرێت وەبەرهێنانی تیابکرێت، کە تا ئاستێکی زۆریش پەیوەندی بە شکستی بەڕێوەبردنەوە هەیە. بەو مانایەی چۆن لەڕووی ئیدارییەوە نەمانتوانیوە بەڕێوەبردنێکی تۆکمە و زانستییانە دابین بکەین، لە ڕووی کاتیشەوە بەهەمان ئاست و زیاتریش شکستمان هێناوە لە وەبەرهێنانی کات و بەڕێوەبردنی.

=KTML_Bold=سەرچاوەکانی داهات=KTML_End= وەکوو سێیەم ئەستوون و بنەمای شارستانییەت، لە دنیای ئێمەدا کەڵەکە بوون بەڵام لەپێناو گەشەسەندن و پێشکەوتنی نیشتمان سوودی لێ نابینرێت. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوەندی داهات و سەرچاوە سرووشتییەکانە، هەر لە بەروبوومی ژێرزەوییەوە تا دەگاتە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، کە هێشتاش وەکوو پێویست نەتواندراوە وەبەرهێنانی تیادا بکرێت. لەسەر ئاستی تاکەکانیش، تێگەشتنێکی زۆر هەڵە بۆ دنیای کشتوکاڵ هەیە و وادەزاندرێت ئەوەی دەرچووی زانکۆ بێت، نابێت تخونی کشتوکاڵ و وەرزێری بکەوێت. جگە لەوەی کە هەموو خەڵک هەر چاوەڕوانی دامەزراندنە و چاوی لەو کەمە مووچەیە کە لە کەرتی گشتییەوە بۆیان دابین دەکرێت. مووچە خەونە گەورەکەی زۆربەی خەڵکە کار بەو ئاڕاستەیە ناکەن بتوانن ببن بە خاوەن داهات و سەرماییەی خۆیان.

کەواتە، دەستی کار، کات و داهاتە سرووشتییەکان، سێ ئەستوون و بنەمای سەرەکین بۆ بیناکردنی شارستانییەت، بەڵام نەتواندراوە شارستانییەتی لەسەر بینا بکرێت، بەهۆی ڕەگەزێکی گرنگی دیکە کە نیمانە، ئەویش کاریگەریی و کارتێکردنە (effectivity) کە بە عەرەبی دەبێتە فاعیلییەت. کاریگەریی ڕەگەزێکی بەرچاو و ماددی نییە، بەڵام پێویستییەکی حەتمییە بۆ دامەزراندنی شارستانییەت و بە یەکەوە بەستنەوەی ئەو سێ ئەستوون و بنەمایەی سەرەوە. هەر سێ ئەستوون و بنەماکانی سەرەوەمان هەن و کەڵەکەبوون، بەڵام بنەمای چوارەممان نییە. بۆ ئەوەی ئەو سێ بنەمایەی دیکە بە یەکەوە ببەستینەوە و بیانکەین بە نەخشی سەر بەرد بۆ مۆدێلێکی شارستانی پێشەنگ، دەبێت بەدوایی کاریگەریی و کارامەییدا بگەڕێین، کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە وشیاریی و مەعریفەوە هەیە.

پەیوەندیی نێوان هۆشیاریی و کاریگەریی، دەکرێت ئۆرگانێک بێت، واتە هۆکار و ئەنجام بن. تا هۆشیاریی نەبێت، نەتوانرێت کاریگەریی درووست بکرێت، لە ئاکامیشدا کەڵک لە سێ ئەستوونەکەی شارستانییەت وەربگیرێت. دەتوانرێت لە ڕوانگەی هەمەجۆرەوە ئەو پەیوەندییەی نێوان هۆشیاری و کاریگەریی بدۆزرێتەوە لەوانەش، دەروونناسی، زانستیی مەعریفی و فەلسەفە، بەو شێوازەی خوارەوە:

لێرەدا، هۆشیاری ئاماژەیە بۆ دۆخی ئاگاداربوون (وەعی) و توانای بیرکردنەوە لە بوونی تاک و بیرکردنەوەکانی و دەوروبەرەکەی. ئەوەش ئاستە جیاوازەکانی هۆشیاری لەخۆدەگرێت، لە تێگەیشتنی هەستیاریی بنەڕەتییەوە بگرە تا دەگاتە ڕامانێکی خوودیی ئاڵۆز و کاریگەر. بەڵام کاریگەریی، لەو چوارچێوەیەدا، پەیوەندیی بە توانای بەرهەمهێنانی کاریگەرییەکی داواکراوە وە هەیە یان پەیوەندیی بە هێنانەدی دەرەنجامە مەبەستدارەکانەوە هەیە. دەتوانرێت ئاماژە بێت بۆ توانای تاک و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، یان ئەنجامدانی ئەرکەکان بە سەرکەوتوویی، یان کاریگەریی دانان لەسەر ژینگەی خوودی کەسەکان خۆیان.

لێرەدا لە چەند خەسڵەتێکدا، پەیوەندیی نێوان هۆشیاریی و کاریگەریی دەخەمە ڕوو:
=KTML_Bold=خودئاگاداریی و کاریگەریی=KTML_End=، لە چوارچێوەی خۆڕێکخستندا، کەسە هۆشیارەکان دەتوانن چاودێریی ڕەفتارەکانی خۆیان بکەن و زەبت و دیسسیپلینی بکەن، لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان. ئەم خۆڕێکخستنە، کاریگەریی بەرز دەکاتەوە و بەهێزی دەکات بە ڕێگەدان بە کەسەکان بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکان لە کات و ساتی پێویستدا.

لەپاڵ خۆرێکخستنیشدا، پاڵنەرەکان بەئاگایی ئەو کەسانەی کە هۆشیارن بە ئامانج و ئارەزوو و پاڵنەرە کەسییەکانیانەوە، دەتوانن جموجووڵێکی کاریگەرانەتر ئەنجام بدەن. تێگەیشتن لەوەی بۆچی مرۆڤ دەیەوێت شتێک بەدەست بێنێت، دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ هەوڵی زیاتر و بەردەوام، بەبێ ئەوەی کۆڵ بدات یا ماندوو بێت. ئەوەش مانای وایە لە ڕێگای خۆڕێکخستن و ئەو پاڵنەرانەی لە پشت هەوڵەکانەوەن، هەمیشە مرۆڤ وەکوو چاودێڕێک بەسەر خۆیەوە دێڵێتەوە تا بە ئامانجەکانی دەگەیەنێت.

=KTML_Bold=بڕیاردان و چارەسەرکردنی کێشەکان=KTML_End=، ئەمەش خۆی لە بیرکردنەوەی ئەقڵانیی دەنوێنێت. هۆشیاریی پڕۆسەی بیرکردنەوەی ئەقڵانی چالاک دەکات، کە بۆ بڕیاردانێکی کاریگەر زۆر گرنگە و دەبێتە هۆکارێک بۆ چارەسەرکردنێکی کاریگەرانەتر بۆ کێشەکان.هەروەها داهێنان، دیسان هۆشیاریی داهێنان بەهێز دەکات و پەروەردەی دەکات، لە ڕێی تێکەڵکردنی بەشەکانی زانیاری و ئەزموونە جۆراوجۆرەکانەوە. بیرکردنەوەی داهێنەرانە، دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ چارەسەریی داهێنەرانە، کە کاریگەریی گشتگیر بەهێز دەکات و بەرزی دەکاتەوە.

=KTML_Bold=ڕێکخستنیی سۆزدارانە=KTML_End=، هۆشیاریی کەسەکان بە هەستەکانی خۆیان و هەستەکانی کەسانی دیکە واتە (زیرەکی سۆزدارانە)، کاریگەریی مامەڵەکردنی کەسەکان لەگەڵ یەکدی باشتر و بەهێزتر دەکات. ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆکارێک بۆ باشترکردنی بە یەکەوە کارکردن (کارکردن بەشێوازی تیم) و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕێبەرێتیکردن.هەروەها بەڕێوەبردنی فشارەکان، هۆشیاربوون بە فشارەکان و بەپیرەوەچوونی مرۆڤ بۆ مامەڵەکردنی درووست و گونجاو لەگەڵیاندا، دەبێتە هۆی بەڕێوەبردنی باشتری فشارەکان، ئەمەش وەکوو ئەنجامێک دەبێتە هۆی باشترکردنی جێبەجێکردن و کاریگەریی زیاتر.

=KTML_Bold=فێربوون و گونجان=KTML_End=، فێربوون و تێرامانی بیرمەندانە، بیرکردنەوەی هۆشیارانە لە ئەزموونە ڕابردووەکان، ڕێگە بە فێربوون و گونجان دەدات. ئەم بیرکردنەوە قووڵە کە ئەنجامی تێڕامان و وەستانە یارمەتیی تاکەکان دەدات لەو ستراتیجییانە تێبگەن کە کاریگەریی زۆرییان بووە و کامەشییان کاریگەریی نەبووە. ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی جێبەجێکردن و ئەدایەکی باشتر بۆ داهاتوو.لەپاڵ فێربوونیشدا، توانای خۆگونجاندن، هۆشیاریی یارمەتیی کەسەکان دەدات خۆیان لەگەڵ زانیاریی نوێ و ژینگە گۆڕاوەکاندا بگونجێنن. ئەمەش وا دەکات گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە هەلومەرجی جیاوازدا، باشتر بکات، نەک مرۆڤەکان لەناو دەربەستەکانی مێژوودا بهێڵێتەوە و خەریکی پیرۆزگەرایی مێژوو بن، لەکاتێکدا داهاتوویان لەناو تاریکیدا بەرەو فەوتان دەچێت.

=KTML_Bold=مەبەست و ئامانج=KTML_End=، لە چوارچێوەی کردارە مەبەستدارەکان، تاکی هۆشیار وا لێدەکات، بە مەبەست و ئامانجی دیاریکراوە وە هەنگاو بهاوێن و ڕەفتار بنوێنن، کردارەکانییان لەگەڵ بەهاکان و ئامانجە درێژخایەنەکانییان هاوتەریب بکەن. ئەم مەبەستداربوونە کاریگەریی بەرزتر دەکاتەوە، بە مسۆگەرکردن و دڵنیابوون لەوەی کە کردارەکان ئامانجدار و مانادارن.ئینجا، ژیانێکی ئاڕاستەکراو بەرەو ئامانج، هۆشیاربوون و هەستکردن بە ئامانجەکان و تێگەیشتن لە ڕۆڵی مرۆڤ لە چوارچێوەی گەورەتردا، بۆ نموونە کۆمەڵگە یان ڕێکخراو، دەتوانێت پاڵنەر و ڕۆشتن بەرەو ئامانجەکان بەرز بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ڕەفتارێکی کاریگەرتر و قووڵتر.

تەماشای حیزب و گرووپە کوردییەکان بکەن، لەجیاتی ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بکەن بە ناوەندی کۆبوونەوەی خۆیان، ئینجا ئەو قەوارەیە مۆنۆپۆلی هەر سێ سێکتەرەکە بکات، کە بە ئەستوونەکانی شارستانییەت هەژمار دەکرێن، ئینجا بە یەکەوە کار بۆ دۆزینەوەی ئەو کاریگەرییە (فاعیلییەتە) بکەن، لە ڕێی درووستکردنی هۆشاریی و دەستەبەرکردنی سەرچاوەکانی مەعریفەت، لەو ڕێیەشەوە ببن بە پرد بۆ یەکدی، هەموو ئەو پڕۆسەیەش لە ماوەی دە ساڵدا، دەتوانن بەرهەمی ئەو بە یەکەوەبوونە ببینن و سەرەتای بنەماکانی شارستانییەتێکی تازە بۆ نەتەوەکەیان دابمەزرێنن. لەو پێناوەشدا، هەر گرووپێک بوو بە بەربەست، دەبێت بەتوندی لێی بدرێت.

باوەڕ بەوە بهێنن؛ مانەوە تەنیا بۆ ئەوانەیە کە بەئاگان و هۆشیارانە بیر دەکەنەوە و دەزانن چیان دەوێت، ئاگامەندی هێز و مەعریفەیە، ئەوانەی کە زۆرترین “مەعریفە” بەرهەمدێنن، ئەوانەن کە کاریگەریی بەدەست دێنن و جڵەوی ئیدارەدانی نەک خۆیان بەڵکوو خەڵکی دیکەش دەگرنە دەست. پێچەوانەکەشی ڕاستە، نەبوونی ئاگامەندی و هۆشیاری، دووبەرەکی درووست دەکات و بە ئاسانی مرۆڤەکان دەخاتە ناو ئەجەندا و بەرنامە و پلانی داگیرکەر.

تا ئەمڕۆ بە لۆجیکی هێز مامەڵە لەگەڵ کورددا کراوە و هەوڵی سڕینەوەیان دراوە. ئایا کورد دەیەوێت بە ئاگا بێتەوە و چیتر نەبێتە بەشێک لە پلان و دونیابینی داگیرکەری نیشتمانەکەی؟ [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 0
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 19-06-2024
Articoli collegati: 1
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 19-06-2024 (0 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Rapporto
Libro: Sociologia
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هومام تاهیر ) su 10-07-2024
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 11-07-2024
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 0
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 522,256
Immagini 105,706
Libri 19,690
File correlati 98,576
Video 1,419
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Folders
Biblioteca - Libro - Curdo emissione Biblioteca - Dialetto - Italiano Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - Publication Type - Biblioteca - PDF - Biblioteca - Libro - Varie Biblioteca - PDF - Biblioteca - Tipo di documento - Lingua originale Articoli - Libro - Curdo emissione Articoli - Dialetto - Italiano

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.281 secondo (s)!