خراپ نەپێچراوەتەوه
کاتێک منداڵ لە دایک دەبێت لە پەڕۆیەکی تووند شەتەک دەدرێت، بەو پێچرانەوە و بەستانەوەی منداڵەکە دەوترێت: منداڵەکە کراوەتە مەلۆتکه، لە کوردەواریدا ئەوە وەکوو کلتور پەیڕە و دەکرا تاوەکوو منداڵەکە تووند و تۆڵ و جەستەیەکی ڕێکوپێکی هەبێت، پێچرانەوەی ئەو منداڵە وەکوو فرچک و شیر پێدانی سەرەتای تەمەنی کاریگەریی خۆی هەیە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک فێڵی لێ نەکرێت و چوست و چالاک و وشت و وریا بێت دەوترێت: خراپ نەپێچراوەتەوە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 11