تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەشدار لە خولی پیشەگەرانی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق دووەم یاری خۆی لە دەرەوەی یاریگەکەی ئەنجام داو بووە میوانی تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی زاخۆ#.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #15-03-2024# بەڕێوەچوو، دوای ڕکابەرییەکی بەهێز لەنێوان تازەپێگەیشتووانی هەردوو تیم دواجار بە گۆڵێک یەکسان بوون و هەر تیمەوە خاڵێکی پێبڕا.
جێگەی باسە تیمی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە بۆ یەکەم وەرزە لەو خولە بە پێکهاتەیەکی نوێ وە بەشدارە و یاریزانەکانی لە فێرگەی یانەکە دیاری کراون و نوێنەرایەتی یانەکەیان، یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە خولی پیشەگەرانی ئێراق دەکەن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 102
Scrivi il tuo commento su questo articolo!