یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق کۆبوونەوەی هونەری و تیروپشکی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراقی ئەنجام دا.
لە شاری #بەغدا# و لەنێو بارەگەی یەکێتییەکەی دا و پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە #19-03-2024#، لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق بە بەشداری نوێنەری شانزە یانە و لەنێویاندا پێشمەرگە، تیروپشکی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراقی ئەنجام دا.
لەو کۆبوونەوەیدا کە، (ئەنتۆنیۆ ڕویز)، ی پسپۆڕ لە ئاستە تەمەنییەکان لە یەکێتی تۆپی پێی لالیگا ئامادەی بوو، بڕیار درا کە لەم وەرزەدا، یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق خولێکی ئاست بەرز بۆ تەمەنەکانی خوار 15 ساڵ ئەنجام بدات، هەروەک بڕیار درا کە یانەکانی بەشداربوو دابەشی سەر چوار کۆمەڵە بکرێت و لە ڕۆژی هەینی داهاتوو #22-03-2024# یارییەکانی خولەکە دەست پێبکات.
ئەمە و تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە کە نوێنەرایەتی شاری #سلێمانی# دەکات لە خولەکە کەوتە کۆمەڵەی سێیەم و لە بەرانبەر هەریەک لە یانەکانی (زاخۆ، هەولێر، دهۆک) یاری دەکەن.
جێگەی باسە لە کۆمەڵەی یەکەم تیمی یانەکانی (نەفت، قوە جەویە، کەربەلا، کارەبا و کەرخ) یاری دەکەن و لە کۆمەڵەی دووەمیشدا یانەکانی (مەرکەز الموهبە، تەڵەبە، ئەمانە بەغدا، زەورا و حدود) ڕکابەرن و کۆمەڵەی چوارەم کە دوا کۆمەڵە دەبێت خۆی لە یانەکانی (نەفت میسان و مینا) دەبینێتەوە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 47
Scrivi il tuo commento su questo articolo!