ئەو کاتەی #سلێمانی# شاری ڕۆشنبیری بوو، مەلاکان ڕۆشنبیر بوون، ئێمە قەرزاری بەرهەمەکانی ئەوانین. ئەم بەسەرهاتە، کاک #عەتا قەرەداغی# نووسەر بۆی گێڕامەوە:
شەوێک فایەق بێکەس و هاوڕێیەکی، دەیانەوێت بخۆنەوە، بەڵام هیچ پارەیان پێ نابێت. بە ڕێکەوت شەوی بەرات دەبێت، کە دەبینن منداڵەوردکە، گۆرانی بەرات دەڵێنەوە. لەو کاتەدا دەگەنە بەردەم ماڵی قازی، خانەوادەی #شێخ محەمەدی خاڵ#، #فایەق بێکەس# ئەم هۆنراوەیە دەنووسێت، بە یەکێک لە بەردەرگای ماڵ قازی دەڵێت: بیدە بە قازی:
هۆنراوەکە:
ئەمشەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
دوو ئەفەنی ڕێکوپێک
هاتوون بۆ پارەی دوو پێک
کە قازی دەستخەتەکە دەبینێت، دەزانێت هیی کێیە، نیو دیناری بۆ دەنێرێت، لە ساڵی چلەکاندا، نیو دینار سنووقێک عەرەقی زیاتر کردووە. ئەوە مەلای ئەو زەمانە.
هیی ئێستا، خۆتان دەیانبینن. [1]
برایمی کاکە حەمە
لوند
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 76
Scrivi il tuo commento su questo articolo!