بەهێزترین و پڕ ڕکابەری ترین یاری، یاری نێوان تیمی تۆپی پێی یانەکانی (الکرمە) و پێشمەرگەکان بوو.
کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #30-03-2024# و لەسەر یاریگەی یانەی ڕومادی و لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی ئێراق جەولەی سێیەمی قۆناغی دووەمدا، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە ڕووبەڕووی یانەی الکرمەی خاوەن یاریگە بوونەوە و دوایی یارییەکی بەهێز دواجار پێشمەرگەکان توانیان بە تاکە گۆڵی یاریزانی پیشەگەری نەیجیری (کینگسلی ئۆبۆمینۆ ئیزی) بردنەوە بەدەست بهێنن.
بەو سەرکەوتنەشیان، پێشمەرگەکانی شاری ڕۆشنبیران توانیان کۆی خاڵەکانیان بۆ 25 خاڵ بەرز بکەنەوە و بێنە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەم و هەروەک یانەی ناسریە دوایی شکستەکەی لە بەرانبەر میسان بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی مانەوە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 13
Scrivi il tuo commento su questo articolo!