کۆنە هەوارە
کۆنە هەوار: ئەو جێگە و شوێنەیە کە ساڵانی پێشووتر هەواری لێ هەڵدراوە، بەئاڵوگۆڕی ئاوەڵناو و شوێنەکە دوو گوندی خنجیلانە لە باشووری کوردستان ئەو ناوەیان هەڵگرتووە، چونکە هەردوو گوند دەکرێت کۆنە هەوار بوون و دواتر بوون بە (هەوارە کۆن)، وەکوو گوندی هەوارە کۆن لە ناوچەی (هاوار)ی شارەدێی #بیارە#ی شاری #هەڵەبجه#، کە نزیکە لە گوندەکانی گریانە و دەرەتوێ و سنووری شێخانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر لە شارۆچکەی #ڕواندز#ێ گوندێکی تر هەمان ناوی هەوارە کۆنی لێیە، کە هەردوو ناوچەکە بە بەراوردی ناوچەکانی تری باشووری کوردستان کوێستانن، دەکرێت هەوارگە و هاوینەهەوار و نوار بووبوون بۆ کۆچەرییان بۆیە ئەو ناوەیان لێنراوە، کۆنە هەوار بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لە کۆندا دڵی بەکچی ماڵێکەوە بووایە و لەگەڵ کیژەکە دڵیان بە یەکەوە بووایە و یەکتریان خۆش بویستبووایه، بەڵام بەهۆی هەر هۆکارێکی کۆمەڵایەتییەوە یان بارودۆخی ژیانەوە لەیەکتری دوور بکەوتبوونایەوە و بۆ یەکتری نەبووبوون، پاش ساڵانێک ئەو ماڵ و شوێنەیان بدیتبوایەوە بە گاڵتەیەکی حەسرەتاوییەوە دەوترا: کۆنە هەوارە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4