جێگای هێستری سۆرە، لێیان بەستەوە کەری کۆرە
هاوشێوەی ئەوە وتراوە: لە جێی شێران ڕێوی دەکات گێران، هێستر: ئێسترە لەبەر ئەوەی ئاژەڵێکی دووڕەگە لە نێوان (ماکەر و ئەسپ یان نێرەکەر و ماین)دا دەکەوێتەوە بۆیە نەزۆک دەبێت، بە بەراوردکردن لەگەڵ کەر و گوێدرێژ بەهێزترە بۆ باربردن بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا یان بۆ کاروباری ناو کێڵگە و جووتکردن و گێرە و...تاد، ئەو بەراوردکارییە لەنێوان ئێستری سۆرە و کەری کۆرە بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ بەراوردکردنی دوو کەس یان کەلوپەل بەیەکتری یان کاتێک یەکێک لەسەر کارێک دەڕوات و یەکێکی خراپتر شوێنی دەگرێتەوە بەتەوسەوە لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: جێگای هێستری سۆرە، لێیان بەستەوە کەری کۆرە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 12
Scrivi il tuo commento su questo articolo!