شارەدێی دارەشەکران سەربە شارۆچکەی #خەبات#ە و لە 26 گوند پێک هاتووە ڕێژەی دانیشتووانی 9450 کەسن.
شارەدێی دارەشەکران لە ساڵی (2004) دامەزراوە ژمارەی دانیشتووانەکەی (9450) کەسە، ناوی شارەدێی دارەشەکران لە دارێکەوە هاتووە کە تەمەنی ئەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ ئەم دارە کەوتووەتە خۆراوای مەڵبەندی شارەدێیەکە و دارێکی بەناوبانگە و تا ئێستاش 2024 سەوزه.
$جوگرافیای شارەدێیی دارەشەکران$
لە ڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە باکووری خۆراوای پارێزگای #هەولێر# لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە شارۆچکەی خەباتە و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەکەوێتە شارەدێی (#پیرمام#) و لە باکووری سنووری شارەدێی (#هەریر#) و خۆراوای دەکەوێتە سەر زێی گەورە و لە باشووری دەکەوێتە سەر سنووری شارەدێی #بەحرکە#.
ئەم ناوچەیە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەناوبانگە ڕووبەری ئەم شارەدێیە (312988)دۆنمە و ڕووبەری زەوی کشتوکاڵی (122491) دۆنمە، زۆربەی خەڵکی سنوورەکە فەرمانبەرن و لە فەرمانگەکانی حکومەتن، لەبەر ئەوەی سنوورێکی زۆری ئەم شارەدێیە دەکەوێتە سەر زێی گەورە سوودێکی زۆری هەیە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری.
ژمارەی گوندەکانی سنووری شارەدێی دارەشەکران (26) گونده. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 24
Scrivi il tuo commento su questo articolo!