لەنێو هۆڵی داخراوی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #01-05-2024# و لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی دووەمین ڤێستیڤاڵی ئۆڵۆمپیادی ژنان، بەڕێز #شێخ جەعفەر شێخ مستەفا# سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە سەردانی ئامادەکارییەکانی ڤێستیڤاڵەکەی کرد، لەو سەردانەی سەرۆکی یانە بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یاوەری بوون لەلایەن خاتوو #لەیلا محەمەد ئەمین# جێگری سەرۆکی لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز پێشوازی لێ کرا و هەروەک سەرۆکی یانە خۆشحاڵی خۆی نیشان دا کە چالاکییەکانی لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە شاری #سلێمانی# بەڕێوە دەچێت و هەموو هاوکارییەکی یانەی پێشمەرگەی بۆ دووپات کردنەوە، بەڕێزیان ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەی پێشمەرگە خزمەت بەتەواوی چین و توێژەکان دەکات و دەمانەوێت پێکەوە کار بۆ برەودان و سەرکەوتنی وەرزش بکەین.
لای خۆشییەوە خاتوو لەیلا محەمەد ئەمین جێگری سەرۆکی لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز بە ناوی خۆی و لیژنەکەیان سوپاسی سەرۆکی یانە و جێگری سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کردوو ڕایگەیاند کە ئەنجام دانی ئەم جۆرە ڤێستیڤاڵانە بە هاوکاری بەڕێزتان و یانەکەتان نەبێت ئەنجام نادرێت هەر بۆیە هەموو پاڵپشتییەکانی یانەی پێشمەرگەی بەرز نرخاند.
جێگەی باسە بڕیارە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و وەرزشی کارەکانی دووەمین ڤێستیڤاڵی ئۆڵۆمپی ژنان لە شاری سلێمانی و لەنێو هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دەست پێبکات و ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوامی دەبێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 42
Scrivi il tuo commento su questo articolo!