پاش کۆتایهاتنی دووەمین ڤێستیڤاڵی ئۆڵۆمپی ژنانی لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق کە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# میوانداری بوو وەک ڕێزلێنان و ئاڕاستەکردنی سوپاس و پێزانین بۆ یانەکەیان، خاتوو #لەیلا محەمەد ئەمین# جێگری سەرۆکی لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز قەڵغانی ڕێزلێنانی لیژنەکەیانی بەخشیە یانەی پێشمەرگە.
ئەمە و دوای وەرگرتنی ئەو ڕێزلێنانە لەلایەن بەڕێز م. #شێرزاد محەمەد حەسەن#ی سکرتێری یانەی وەرزشی پێشمەرگەوە، جێگری سەرۆکی لیژنەی یەکسانی لە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق بۆ میدیا بینراو خوێنراوەکان ڕایگەیاند کە پاڵپشتی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بەڕێزان سەرۆکی یانە و جێگری سەرۆک بەرز دەنرخێنن کە لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئامادەکارییەکان تەواوی پاڵپشتیان بۆ دوپات کردونەتەوە و هاوکاریان بوون بۆ سەرکەوتنی ئەو ڤێستیڤاڵە قەشەنگە، هەروەک وتیشی، یانەی پێشمەرگە لەو ڕۆژەی دامەزراوە تا ئەمڕۆ پێگەیەکی بەهێزی لە کوردستان و ئێراق هەبووە و هەمیشە خزمەتی بەتەواوی وەرزشکاران کردووە و جگە لەوەش چالاکی یەکێتییەکانی سەربە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و ئێراق لەم هۆڵە ڕازاوەیە ئەنجام دراوە کە ئەوەش دەبێتە هۆکاری بەرەو پێش چوونی وەرزش و وەرزشکاران.
پاشان م. شێرزاد محەمەد حەسەنی سکرتێری یانەی وەرزشی پێشمەرگە سوپاسی لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەزی لە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق کردوو ئەو ڕێزلێنانەیانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەی پێشمەرگە هەمیشە دەرگای بۆ چالاکییە وەرزشییەکان واڵا دەبێت و پاڵپشتی وەرزشکاران دەبین. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 32
Scrivi il tuo commento su questo articolo!