بڕۆ سفەییە قوزی گامێشان بشۆ
سفەییە گوندێکی کوردە کاکەییەکانە لە خوار شارۆچکەی #خەبات#ە، سەربە شارەدێی #گوێر#ە، زیاتر لە هەزار خێزانی تێدا نیشتەجێیە، کەوتووەتە سەر زێی گەورە، لە کۆندا بەهۆی گۆماوی زێیەکەوە بە بەخێوکردنی گامێش بەناوبانگ بوون هاوشێوەی شارەدێی #تەقتەق# کە ئەویش لەسەر زێی بچوک هەڵکەوتووە، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ بە کەسێکی تەمبەڵ و تەوەزڵ و بێ ئیش و کار و گەلۆر و ناکاسب و زرتە و کارنەکەر و حەتاڵ بەتاڵ دەوترێت: بڕۆ سفەییە قوزە گامێشان بشۆ.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 17
Scrivi il tuo commento su questo articolo!