ناونیشانی بابەت: جیهان لە کوردستان دەدۆزرێتەوە
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
شوێنەوارناسان دەڵێن، ئەو نەخشاندنانەی لەسەر ستوونێکی بەردی گەورە لە (گوپکەلی تەپە) لە پارێزگای (شانلی- ئۆرفا-#ئورفە#) لە باکووری #کوردستان# دۆزراونەتەوە، کە کۆنترین ساڵنامەی خۆر و مانگی لە جیهاندا پیشان دەدات.
ستوونەکە 365 هێمای شێوەی (V) لەخۆ دەگرێت و توێژەرانی زانکۆی ئەدینبۆرگ لە سکۆتلەندا پێیان وایە، هەر هێمایەک نوێنەرایەتیی ڕۆژێک دەکات و تەواوی ساڵنامەکە لە 12 مانگ لەگەڵ 11 ڕۆژی زیادە پێکدێت.
جگە لەم هێمایانە، توێژەران شیکارییان بۆ نەخشاندنێکی (دڕندەیەکی شێوە باڵندە) کردووە، کە شێوەی (V) لەدەوری ملیدا بووە، بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەم پارچە بەرد دەتوانێت لە ڕووی فەلەکییەوە نوێنەرایەتیی (شۆڕشی هاوینەی خۆر لەو کاتەدا) بکات.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 42
Scrivi il tuo commento su questo articolo!