- 1341ی هەتاوی لەشاری سابڵاغ (مەهاباد) لەدایک بووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەساڵی 1360 هەر لەم شارەتەواو کردووە.
- لەساڵی 1362 چوتە ئاڵمان.
- 1366 تا 1369 دەورەیەکی کارناسی لەڕشتەی دەفتەرداری و حیسابداریدا دیتووە.
- 1369 تا 1370 چۆتە کالێجی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمانو وانەی گێرمانیستیکی خوێندووه.
- 1370 تا1375 لەزانکۆی دۆرتموندی ئاڵمان ژۆرنالیستیک و دیداکتیکی زمانی ئاڵمانی خوێندووەو بەپلەی کارشناسی ارشد، واتا فوق لیسانس تەواوی کردووە.
- 1377 تا 1378 مامۆستای زمانی ئاڵمانی لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی یەکییەتی ئوروپادا بووە.
- لە1379وەتا ئێستا وەرگێڕی ڕەسمی زمانی ئاڵمانی دەزگای قەزایی ئاڵمانە.
- ماوەیەکیش کاری لەچوارچێوەی تێزی دوکتوراکەی لەسەر ڕەنگدانەوەی پرسی نەتەوایەتی کورد لەمێدیاکانی ئاڵمان کردووە،
چالاکی ژۆرنالیستی
ناوبراو هەوڵی داوەبەشێوەی نووسین و بەتایبەتی وەرگێڕانی دەوری 80 بابەت و وتاری گرینگ و پەیوندیدار بەدۆزی نەتەوایەتی و بڵاوکردنەوەیان لەگۆڤارەکانی مەهاباد، پەیامی کوردستان، ڕێبازی نوێ، هاوار، کار، ڕێبازی نوێ، „Kurdistan heute“ (کوردستانی ئەمرۆ)، سیاسەت، هەورامان، ێزادگی و چەند بڵاوکراوەی کوردی و فارسی و ئاڵمانی تر و هەروەها لەسەر سایتەکانی ئینتێرنێت خزمەت بەپرسی ڕەوای کورد بکا. ناسری ئێرانپوور بۆ ساڵێک دەچێ کەماڵپەڕێکی شەخسی هەیەبەناوی http://www.iran-federal.com کەتێیدا وتارەکانی خۆی کۆکردۆتەوه.
ئەو تەوەرانەی کەبەشێوەی وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەتا ئێستا کاری لەسەر کردووەبەتایبەتی بریتی بوون لە:
o فێدێرالیسم (ئاڵمان، سویس، کانادا)
o مافی دیاری کردنی چارەنووس
o چەشنەکانی دێموکراسی
o چەند پەیماننامەی گرینگی ئوروپا لەپەیوەندی لەگەڵ مافی زمانەکان و کەمایەتییەنەتەوایەتییەکان
چالاکی سیاسی
ناسری ئێرانپوور لەتەمەنی نێومنداڵی و لاوەتیدا لایەنگری ڕێکخراوی چریکەفیدائێکانی خەڵکی ئێران و پاشان ڕێکخراوی فیدائیانی خەڵکی ئێران (ئەکسەرییەت) بووە.
ماوەیەک لەئاڵمان لەناو ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێبەرایەتی شۆرشگێڕ (ئاڵمان) چالاکی سیاسی هەبووە.
ناوبراو ئێستا چالاکێکی مەدەنی سەربەستەو سەر بەهیچ ڕێکخراوەیەکی سیاسی نییە، تەنیا لەساڵی 1370وەئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردە لەئاڵمان.
بیروباوەڕی سیاسی
ناسری ئێرانپوور ئەمڕۆ خۆی بەمرۆڤێکی سۆسیال دێموکرات و لایەنگری فێدێرالیسم و دێموکراسی و دیاری کردنی مافی چارەنووسی کورد لەئێران بەشێوەی ڕێفراندۆم دەزانێو لەپەیوەندی لەگەڵ مانەوەیا نەمانەوەلەچوارچێوەی ئێراندا دەڵی که: بڕیاردان لەسەر ئەم پرسەئێستا زوویەو دەگەڕێتەوەسەر وەی کەلەنیزامی داهاتووی ئێراندا چ مافێک بۆ کورد دەستەبەر دەکردرێ. ناو براو پێی وایەئەگەر مافی نەتەوایەتی چ بەشێوەی مافی شارومەندی و چ بەشێوەی مافی کۆلێکتیو وەک نەتەوەیەک دابین بکردرێ، هیچ پێویستی بەجیابوونەوە لەئێران ناکا، بەڵام هەڵەشەکەبەهەر قیمەتێک سوێند بەتەواوەتی خاکی ئێران بخوێین. ناوبراو بەتایبەتی جووڵانەوەی کوردی پێ بزووتنەوەیەکی ڕەوای نەتەوایەتییە، نەک ناسیۆنالیستی.