ناو: لەتیف
نازناو: شێخ لەتیف بەرزنجی
ناوی باوک: حامید
ساڵی لەدایکبوون: 1940
ڕۆژی کۆچی دوایی: #22-02-1974#
شوێنی لەدایکبوون: #کفری#
شوێنی کۆچی دوایی: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
شێخ لەتیف شێخ حامد بەرزنجی لە ساڵی 1940 لە کفری لەدایکبووە.
لە ساڵی 1962 کۆلێژی ئادابی لە بەغدا تەواوکردووە، لە ماوەی ژیانیدا لە بواری ئەدەبیاتی کوردیدا کاریکردووە و چەندین ماستەرنامەش لەسەر بابەتەکانی نووسەر نووسراون و دیارترینیشیان ماستەر نامەی خۆێندکار سیروان عەبدولکەریم بوو بەناوی ئاشناکردنی چیرۆکی کوردی بەپێکهاتەی مۆدێرن لە ڕێگای جەیمس جۆیس.
بە تەمەنێکی کوورتە وە ناوێکی گەورەی بۆخۆی تۆمارکرد و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەب و چیرۆکی کوردی کردووە، ئەو بەڕچەشکێنی پێوەرە باوەکانی دەق نووسین هەژماردەکرێت و ڕابەرێکی دیاری چیرۆکنووسی سەردەمە، ڕچەی کۆنی چیرۆکی کوردی شکاند و پێشانگەیەتی بۆ خۆی تۆمارکرد، ساڵی 1962 دوای تەواکردنی زانکۆ لە بەسرە دەبێتە مامۆستا و لەڕووی وەرگێڕانەوە دەستێکی باڵای هەبووە و بابەتگەلێکی زۆری وەرگێڕاوە، خوێنەوار و زمانزانێکی باش بووە، زۆر سەرسام بووە بە وتار و نووسینەکانی #مام جەلال# کە و ئەو کات بەناوی خوازراوی (پیرۆت) لەرۆژنامەی خەبات بڵاویکردووەتەوە، بەشێکی زۆری هۆنراوەکانی (گۆران و حاجی قادر و لەتیف هەڵمەت) و (چیرۆکەکانی سەدرەدین عارف) ی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمەدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ژیانی خۆیشیدا 7 چیرۆکی نووسیوە، لە تەمەنی 34 ساڵی و لە 22-02-1974 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی (شێخ محێدین) کەرکووک بەخاکسپێردرا. بەشێک لەبەرهەمەکانیشی لە ڕێگای #شێرکۆ بێکەس#ەوە کۆکراوەتەوە. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 172,321
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!