لە زمانی خۆیەوە
لە دایکبووی ساڵی 1992، خەڵکی شاری #بۆکان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. قۆناغی سەرەتایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەواو کردووە و بەهۆی چالاکی سیاسی خێزانەکەیەوە قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی لە #هەولێر# تەواو کردووە.
دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵ لە زانکۆی سەلاحەددینە. خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبییە، لە ڕۆژهەلات و باشووری کوردستان بەهۆی چالاکییە ئەدەبییەکانەوە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە. لە قۆناخی پێنجی دواناوەندی، سێ کتێبی لە ئاستی منداڵان و مێرمنداڵان لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی. بەر لە چوونی بۆ زانکۆ بەهۆی حەزی بە نووسین و کاری میدیاوە دەستی بە کارکردن کردووە لە بواری ڕاگەیاندن و یەکەم وێستگەی کارکردنی ڕادیۆی دەنگی کوردستان بووە. دواتر لە ڕادیۆ هێلینی سەر بە سکرتارییەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، دوو بەرنامەی پەیوەست بە پرسی ژنان و پرسە کۆمەڵایەتییەکان وەک ئامادەکار و پێشکەشکار بەرێوە بردووە. بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کەناڵی ئاسمانی هەولێر تیڤی بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی سیاسیی هەفتانەی پێشکەش کردووە. لە ساڵی 2014 وەک بێژەر، پێشکەشکار و نووسەر لە کوردستان 24 کار دەکات. دامەزرێنەری ڕێکخراوی زێد بۆ پرسی کۆمەڵایەتی و سیاسیە و هاوکات چەندین وتاری سیاسی و کۆمەلایەتی لە ماڵپەرە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بڵاو کردۆتەوە و لەسەر پرسە سیاسییەکانی پەیوەست بە کوردستان و دۆخی ژنانی کورد.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 16,038
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!