یەکێکە لە دیارترین سیماکانی شاری #هەولێر# و لەگەڵ قەڵای دەستە خوشکی بوونەتە پاشکۆی ناوی هەولێر.
منارەکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای باشووری قەڵات و چەند کیلومەترێک لێیەوە دوورە گوزارشت لە دووەم چاخی زێڕینی شار دەکات، دوای فەرمانڕوای ئاشووری کە قەڵاتی هەولێر ببووە مەڵبەندێکی ئایینی لەسەرانسەری ئیمبراتۆریەتی ئاشووری، لە چاخی دەوڵەتی بەکتکینی وبەتایبەتی لە فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین گۆگبەری (1190-1232) زاینی کە مەزندە دەکرێ ئەم منارەیە پاشکۆی مزگەوتێکی گەورە بێت لەو سەردەمە دروستکرا بێت.
بەپێی نەخشەیەکی بەردەستی ساڵی 1232ز وە بەهۆی گەشەسەندنی شار و کشانی باری ئارامی و دڵنیایی بەسەر هاووڵاتیان بۆ یەکەم جار خەڵک لە دەرەوەی قەڵات جێگر دەبن و سوڵتان بەم مەبەستەش دوو قوتابخانە و مزگەوتێک و بازاڕی قەیسەری لەخوارووی قەڵات دروستکردووە، بەڵام دوای کۆچی دوایی سوڵتان و هێرشەکانی مەغول و جەلائیری و ئیلخانی و تورکمانی و سەفەوی بۆ سەر هەولێر ئەم بەشەی شار لە دەرەوەی قەڵات تووشی ڕووخان و کاوڵبون هاتووە.
شوێنی منارە تا سەرەتای سەدەی ڕابردوو جۆڵەوانی بووە و کەسی لێ نەژیاوە بۆیە ناونراوە(مناری چۆلی) و هەر لەبەر ئەم هۆیەش دەستکاری و فەرامۆشی کردووە تاوەکو لە ساڵی 1935 حکومەتی عێراق بە فەرمی بە شوێنەواری داناوە و دواتر لە ساڵی 1960 بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری عێراقی شورای بۆ دروستکرد و کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجامدا.
شێوەی منارە
منارەی چۆلی لە دوو بەشی پێک دێت:
1- بنکەی منارە
بریتیە لە بەشی خوارەوەی منارە کە بە شێوازی ئەندازیاری دیار ناکەویت چونکە شێوەی 7 پاڵووە لەوانەشە لەسەرتای خۆی 8 پاڵوو بووبێت بەڵام بە هۆکاری دروستکردنی لەپال دیواری مزگەوت بەم شێوازە دروستکراوە چونکە دوای 7 مەتر دیوارەکە دووبارە دەبێتەوەشێوەیەکی هەشت پاڵوی ڕێک.
ئەم بەشە کە درێژیەکەی بریتی یە لە 15 مەتر دوو دەرگای هەیە یەکیان ڕۆژئاوا و ئەوەی تر ڕووە و ڕۆژهەڵات کە هەر یەکیان پلیکانەیەکی هەیە بۆ سەرکەوتن بۆ سەرەوەی منارەکە بەشێوازی پێچاو پێچ کە یەکتری نابڕن و ئەوەی لە دەرگایەک سەرکەوتبێت تا کۆتایی منارەکە ئەوی تر نابینێت.
سەرجەم نەخشەکانی ئەم بەشە لە خشتەو تاق و پەنجەرەی داخراو پێک دێت و دوو شریتی هەیە بە شێوازی پیتەکانی X و W.
2- لوولەی منارە
بریتییە لە بەشی سەرەوەی منارەکە و بە تیرەی (21)پێ و بەرزایی (22، 10) م ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر بەشی دووەم و لە شێوەی لوولەیی دایە و لە وانەیە لە کاتی دروستکردن بەرزتر بێت، بەڵام بەهۆی کەش و هەوا و چاکنەکردنەوەی بەشی سەرەوەی ڕووخا بێت.
منارەی چۆلی
دەکەوێته ڕۆژئاوای قەڵاتی هە ولێر به دووری 500مەتر، لەسەردەمی سوڵتان موزەفەر پێش (800) ساڵ لە مەوبەر دروستکراوه، مزگەوتێکێشی لە تەنیشت بووه، که 45 مەتر درێژ بووە، ئێستا مزگەوتەکە نەماوه تەنها بناغەکەی دیار ماوە، منارەی چۆلی (17) مەتر بەرزە، دەڵێن پێشتر (45) مەتر بەرزبووە، بەڵام بەهۆی برووسکە وە (8)مەتری ڕووخاوە، شوێنەواری ڕووخانیشی لەسەر ماوە، دوو دەرگای هەیە بۆ چوونه ژوورەوەی درێژی هەر دەرگایەک دوو مەتر و نيو دەبی، هەر دەرگایەک که لێی دە چيه ژوورەوه پەيژەی خۆی هە یە تێیدا بە سەربکەوی بێ ئە وەی تووشی یەک بن. هەر پەیژەیەک (110) پلە یه (پەیژەیە).
لەلای ڕۆژهەلاتی لە بەرزی پەنجەرەکی هەوایی هەیە، ڕووی دەرەوەی منارەی چۆلی نە خشدارە وەک منارەی شەنگال و حەدبا لەسالی (1960)عێراق تيمی پشکنينی بۆ ناردووە.[1]
ناوی مێژوویی و ڕاستی (المنارة المظفرية) مزگەوت و قوتابخانەیەکی مەزنی ئەو سەردەمە بووە، من لە پەرتووکەکانی خۆم بەتایبەتیی (مظفرنامه) زۆر بەوردی باسی ئەو منارەیەم کردووە (سلطان مطفر)ی میریر ئەمارەتی ئەربیل، جومعە و جەژن و نوێژی تێدا کردووە.
(خسرو بيربال القصاب)
#مظفرنامە (موزەفەرنامە) سوڵتان موزەفەرەددین گۆگبورو (امیر اربل)#
#مظفر نامە#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!