پێنجوێن دەکەوێتە 105کم، ڕۆژهەڵاتی #سلێمانی# و (15کم) لە سنووری ئیرانەوە دوورە، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 20 هەزار کەسە و بەپێی ئامارەکانی #یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان#، لە شارەکەدا 475 کەمئەندام هەیە. هەروەها بە گوندەکانی چواردەورییەوە ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە 40 هەزار کەس و ژمارەی کەمئەندامەکانیشی لە هەزار کەس زیاتر دەبێت.
پێنجوێن ساڵی 1950 کراوە بە مەڵبەندی شارۆچکە و ئیتر لە ڕووی ئاوەدانییەوە زیاتر گەشەی کردووە، هەموو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و پێداویستییەکانی ژیانی شارستانی تێدا بووە بۆ نموونە: فەرمانگە حکومییەکان، میوانخانە، گەرماو.
لە ئێستاشدا پێنجوێن نەخۆشخانەیەکی گەورە و قوتابخانە و باخچەی تێدایە و پێش ماوەیەکیش بانکێکی تیادا کرایەوە. هەروەها 24 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە، و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆشی تێدایە، زۆربەی شەقامەکانیشی قیرتاو کراون. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 41,433
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!