شارێکی مێژوویی باکووری کوردستانە. مەڵبەندی پارێزگای ئادیامانە کە ڕووبەرەکەی 7871 کم دووجایە. دانیشتووانی ناوچەکە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن. دەڤەرەکە پێکهاتووە لە 6 ناوچە و 241 گوند. ساڵی 1980 دانیشتوانی ئەم پارێزگایە 55020 کەس بووە. شاری ئادیامان لە کۆندا ناوی (حەسەن مەنسور) بووە. لە سەردەمی ئیسلامییەکاندا بنکەیەکی پتەو بووە بەرامبەر بە بێزەنتییەکان. ئەم دەڤەرە لە مێژوودا لەلایەن بێزەنتییەکان و سەلجووقییەکان و مەمالیکەکانەوە داگیر کراوە. لە ساڵی 1516 دا کەوتۆتە دەست عوسمانییەکانەوە. ئەم پارێزگایە بەگشتی گەلێک شوێنەواری مێژوویی تێدا ماوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 12,178
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!