لەدایکبووی ساڵی (1948)ە، لەساڵی (1968)دا، سەرۆکی بزووتنەوەی گەنجانی چەپڕەو بووە لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان. دوای دەرچوونی لە کۆلێژ لەساڵی (1970) بۆ ماوەیەکی کەم لەهەمان کۆلێژدا وانەبێژ بووە، لەهەمان ساڵدا تورکیای بەجێهێشتووەو پەیوەندیی بە بزووتنەوەی بەرەنگاریی فەلەستینییەوە کردووەو پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ یاسر عەرەفاتدا هەبووە، دواتر وەک پەنابەری سیاسی گواستوویەتییەوە بۆ جنێف و پاریس و ستۆکهۆڵم. لەساڵی (1974)دا، گەڕاوەتەوە بۆ تورکیاو کاری لەچەند ڕۆژنامەیەکدا کردووە، لەوانە: وەتەن، جمهورییەت، کۆنش، حورییەت، سەباح. لەنێوان ساڵانی (1991- 1993)دا، وەک ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرۆکی پێشووتری تورکیا، تۆرگوت ئۆزال دامەزراوە. لە (1999-2000)دا، لە سەنتەری توێژینەوەی ئەمریکی لە واشنتۆن کاری کردووە، حاڵی حازر بە یەکێک لە گرنگترین شارەزایانی ستراتیژیی کاروباری ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەم دەدرێت و پەیوەندیی نزیکیی لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیاری ئەمریکی و گەورە ڕۆژنامەکانی ئەمریکادا هەیە. جاندار یەکێکە لە پشتیوانانی دۆزی کوردو لە هاوڕێ نزیکەکانی تاڵەبانی و بارزانییە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,078
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!