ساڵی 1951 لەگوندی تەوەکەڵ-ی ناوچەی ئاغجەلەر لەدایکبووە. لەبەر هەژاری خێزانەکەی نەیتوانیوە درێژە بەخوێندن بدات، تا پۆلی چوارەمی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی 1976 پێوەندییکردووە بە (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) ەوە و ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵە و یەکێک بووە لەهاورێ نزیکەکانی #مام جەلال#. ساڵی 1981 بووەتە پێشمەرگە لەهەرێمی دوو. لەهەمان ساڵدا بەفەرمانی سەرکردایەتی و بەمەبەستی ئەنجامدانی هەندێک کاری تایبەتی٬ نێردراوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لەو ماوەیەدا بەشداریی چەندین نەبەردی کردووە، لەوانە: نەبەردی #سەردەشت#، #مەهاباد#، قاسملو، کونە مشکەی ئێران، گوندی زمزیران، پاش 3 مانگ بەفەرمانی سەرکردایەتی گەڕاوەتەوە بۆ باشوور و کراوە بەفەرماندەی مەفرەزە. لەماوەی خەباتیدا بەشداری چەندین داستانی کردووه٬ وەک شەڕی (گوندی قەرەچەتان و سەرجادەی هەیبەت سوڵتان و گەرمک و شەری گوندەکانی کۆکە و کرژە و سابوراوا و چاڵاخ و تەکباسان و قەڵاچوالان و تلیان و ناڵپارێز و خاڵخاڵان و قازان و چنارۆک).پاشان بووە بە فەرماندەی کەرت. لەو ماوەیەشدا بەشداریی چەندین شەڕیکردووە وەک: شەڕی دەشتی #هەولێر# و بێتواتە و بالیسان و هەیدەربەگ و #قەندیل# و موغاغ و چەرمەگا و شیوەسوور و #تەقتەق# و توراغ و دوبزنی و شارباژێر و حاجیتان و دانەسۆفی و کانی میران و تەرەماری خواروو و سەرجادەی گۆپاڵە و دۆڵی شەهیدان و خری زێوێ و ئیندزی و لیوژی و بۆڵی و گۆمی کرمە #سۆران# و قەرناقە و پشتئاشان و گۆپتەپە.
دواتر ساڵی 1984 لەگەڵ کەرتەکەی بەشداریی نەبەردی (سەرچاوە)ی بازیانی کردووە و بەدەستی خۆی فرۆکەیەکی دوژمنی تێکشکاندووە. لەپێشمەرگایەتیداچوار جار بەسەختی برینداربووە. دوا پلەی پێشمەرگایەتیشی جێگری فەرماندەی تیپی (25)ی خاڵخاڵان بووە. لە #04-01-1985# گەیشتە کاروانی نەمران.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,640