ژمارەی 1ی لە مانگی 4/1945 دەرچووە و تا ساڵی 1956 بەم ناوە بەردەوام بووە لە دەرچوون و هەر جارەی بە 2 تا 12 لاپەڕە و بە تیراژی 1200 دانە بە نهێنی چاپکراوە و ڕەوانەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستانیش کراوە. ئەم ڕۆژنامەیە لە ساڵی 1956 ناوەکەی گۆڕاوە بۆ آزادی کوردستان و تا ساڵی 1958 بەم ناوەش ناوبەناو بەردەوام بووە لە دەرچوون. ساڵح حەیدەری و حەمید عوسمان بەشداریان لە دەرچوونیدا کردووە و بە نهێنی لە ماڵی سەعید ناکام ئامادەکراوە.
پاش کودەتای 14ی گەڵاوێژی 1958ی عێراق و ڕووخانی ڕێژیمی پاشەیەتی لە عێراق، ڕۆژنامەکە بەڕەسمی و جارێکیتر بە ناوی آزادی بەردەوام بووە لە تەمەنی دەرچوونی. لەژێر ناوی ئەم خولەی آزادیدا نووسراوە: "رۆژنامەیەکی سیاسیی ڕۆژانەیە"، بەڵام ڕۆژانە نەبووە، ئەم جارە وەک ئۆرگانی حیزبی شیوعی عێراق - لقی کوردستان، دەناسرا.
ژمارە 1تا13ی ئەم خولەی لە شاری کەرکووک و لە ژمارە 14وە لە بەغدا دەرچووە. هۆی گواستنەوەیشی ڕووداوەکانی مانگی تەمموزی 1959ی ناو شاری کەرکووک بووە. زمانی ئەم خولەش هەر کوردی (کورمانجی ناوین - ئەلفوبێی عەرەبی) بووە. خاوەن ئیمتیاز و لێپرسراوی، پارێزەر نافیع یونس، (هەولێر 1926-1963بەغدا) بووه. ئەم نووسەرانەش بە نووسین بەشداریان لە دەرچوونی ئەم خولەی ڕۆژنامەی آزادیدا کردووە: گۆران، ئەحمەد غەفور، محەمەد کەریم فەتحوڵڵا، محەمەد مەلا کەریم، عەزیز محەمەد، دڵزار، غەفووری میرزا کەریم، عەبدولڕەحمان قاسملو، جەلال دەباغ، مارف بەرزنجی، مومتاز حەیدەری، حوسێن عارف، عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ و عەبدولڕەزاق بیمار و زۆریتر.
ژمارە 1ی ئەم خولە لە ڕۆژی هەینی 01-05-1959 بە 4 لاپەڕەی قەوارە گەورە دەرچووە و تا ناوەڕاستی ساڵی 1961 بەردەوام بووە لە دەرچوون و نزیکەی 200 ژمارەی لێ دەرچووە و لە ڕۆژی 06-08-1961 بەڕەسمی داخراوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 17,266
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!