لەدایکبووی شاری #کەرکووک#، ساڵی 1960، قۆناغەکانی خوێندنی لەشاری کەرکووک تەواو کردووە. لەزانکۆی #سلێمانی# لەکۆلێجی پزیشکی قبوڵ بووە ساڵی 1980، حەوت ساڵ لەم کۆلێژەدا ماوەتەوە تا قۆناغی سێیەمی خوێندوە، چونکە سێ جار فەسڵکراوە بەهۆی بەشداریی نارەزایەتییەکانی خوێندکاران وچالاکی سیاسییەوە، ، بەشدار بووە لەهەموو نارِەزایەتییەکانی خوێندکاران لەشارەکانی #هەولێر#و کەرکووک وبەتایبەتی زانکۆی سەڵاحەدین لەهەولێر، تاساڵی 1990 وەک یەکێک لەکادرە ڕەوتی کۆمۆنیست لەهەولێرو کەرکووک چالاکی کردووەو دواتر وەک ئەندامی کۆمیتە مەرکەزیی هەڵبژێراوە. بەشداربووە لەراپەرِینی هەولێر وبەشداریی لەهەڵمەت بۆ سەر مدیرییەتی ئەمنی کردووە، بەدامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق لەکۆمیتە ڕابەری ئەو حزبە چالاکی نواندووە، ماوەیەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی بۆپێشەوە بووەو ماوەیەک بەرپرسی ئێزگەی حزب ماوەیەک بەرپرسی سکرتاریەت بووە لەسلێمانی. لەساڵی 2004 دا لەکێشمەکێشەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریی لەگەڵ کۆمەڵێک کادری تر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی چەپیان پێکهینا، ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبەیە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,594
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!