لەساڵی 1981 لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، لەسەرەتای گەنجی و لەتەمەنی 16 ساڵیدا دەستی بەبڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی کردوە لەرۆژنامە و گۆڤارەکاندا، دواتر لەساڵی 2003دا یەکەمین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە لەژێر ناوی (دەرونی کوڵ بوو) کە کۆمەڵێک چیرۆکی لەخۆ گرتبوو، لەدواتردا ئەم کتێبانەی تری بڵاوکرایەوە:
- زانکۆ و تراژیدیای مەعریفە، 2004 چاپ کراوە.
- حیزب و دەسەڵات، گەنج و بەشداری سیاسی، 2005 چاپ کراوە.
- ڕۆژی هاتنەکەی عودەی، چیرۆک، 2005 چاپکراوە.
هەروەها کتێبی (سیاسەت و بەرپرسیاری) 2007 چاپکراوە. جگە لەمانە چەندین وتارو لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئەدەبی لەگۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاو کردۆتەوە، وە لەزۆرینەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان کۆڕوسمیناری ڕوناکبیری لەبواری گەنجاندا سازکردوە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,478
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!