ناو: بەکر
ناوی باوک: عەلی
نازناو: شاعیری چەوساوەکان
$ژیاننامە$
نووسەر و هۆزانەوان، لە خۆپیشاندانێکی بەردەم پارێزگای سلێمانیدا لە #01-09-1994# لەلایەن هێزەکانی شاری سلێمانییەوە تیرۆرکرا، بەپێی هەندێک سەرچاوە، ئەوەی کە نێوبراوی تێرۆر کرد ناوی ج. ع. ب بوو و لە شەڕی ناوخۆدا کوژرا.=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=وتاری بەکر عەلی لە ئایاری 94 لە شاری سلێمانی=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2018/67871.mp4=KTML_Embed_End=
$چالاکی$
لە #19-06-1968# لە شاری #سلێمانی# لە گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە، لە ساڵی 1989 دووبرای ئەبوبەکر عەلی لەبەر ئەوەی سەربە (ی. ن. ک) دەبن لە زیندانی #ئەبوغرێب# لەسیدارە دەدرێن هەر لەسەر یەکێتی هەموو ئەندامانی خێزانەکەی بۆ باشووری ئێراق دوور دەخرێنەوە پێش ڕاپەڕین دوو جار دەگیرێت. هەلسووراوێکی چالاکی #یەکیتی بێکاران# بوو.
ساڵی 1993 کۆشیعریکی 34 لاپەریی بەناوی (ئەو شەوانەی لە پرچەکانت ڕەشترن) بڵاو دەکاتەوە، سەرنووسەری گۆڤاری #خاک و خۆل# بوو کە تەنیا یەک ژمارەی لێ دەرچوو لەبەر چەند هۆکارێک نەیتوانی درێژە بە گۆڤارەکە بدات. لە 16-08-1994 لە #ئاساییشی سلێمانی# دەگیرێت و شەش ڕۆژ زیندانی دەبێت.
$تیرۆرکردنی$
لە یەکی ئەیلوولی 1994 دا لە شەقامی #بێسارانی# کە دەکەوێتە نێوان باخی گشتی و یانەی فەرمانبەرانەوە، تیرۆر دەکرێت دوو ساڵ بەسەر مەرگی بەکر عەلی تێناپەرێت دایکیشی سوێی دەبیتەوە و کۆچی دوایی کردووە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 123,618
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!