لە باشووری کوردستان، لە #کەلار# لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەلار و #کفری# و کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری (بەشی ئابووری) لە زانستگەی بەغدا تەواوکردووە.
چەند ساڵێک لە کارگێڕی ئامار لە #کەرکووک# و #سلێمانی# و #هەولێر#، کارمەند بووە.
لە ساڵی 1980ەوە کوردستانی جێهێشتووە و لە 1981ەوە نیشتەجێی سویدە.
چەند پەرتووکێکی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، کە وەرگێڕان و دیدار و لێکۆڵینەوەن و لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی وڵات و ئەوروپا و ماڵپەڕە کوردییەکاندا، وتار و نووسینی جیاوازی بڵاو کردووەتەوە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 24,123
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!