لە 01-07-1963 لەدایکبووە لە قەزای #ئاکرێ#.
خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە لە ئامادەیی (شەرقییە) لەشاری موسڵ لەساڵی 1980.
پاش درێژەدان بەپرۆسەی خوێندن، بڕوانامەی دبلۆمی نیشتمانی بەدەستهێناوە لە ئەندازەی میکانیکی لەکۆلێژی (سەرۆک میکانیکاڵ کۆلێژ) لە وڵاتی بەریتانیا ساڵی 1983.
پاش نسکۆی شۆڕش 1974 بەپێی بڕیاری ڕژێمی بەعس گواستراوەتەوە بە زۆرەملێ لەگەڵ ماڵی باوکی بۆ بەغدا، بەبیانووی ئەوەی پەیوەندی هەبووە لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد.
ناوبراو بەشداریکردووە لە زۆر چالاکی قوتابی و خوێندکاران لە وڵاتی بەریتانیا دژی ڕژێمی بەعس، هەروەها ڕۆڵێکی ئەکتیڤی هەبووە لە سەرهەڵدانی ئاداری (1991) دا.
پاش ڕووخانی ڕژێم بووە بەجێگری بەرپرسی مەڵبەندی موسڵی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2005 دا بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان.
لەبەر لێهاتوویی و توانای ئەم پۆستانەی خوارەوەی بەدەستهێناوە:
1-ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی.
2-سەرۆکی لیژنەی هاوڕێیەتی عیراق- فەرەنسی.
3-جێگری سەرۆکی لیژنەی هاوڕێیەتی عیراقی- بەریتانی.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای دهۆک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.