مەڵبەندی هونەری #ماملێ# لە کۆتایی ساڵی 2008 دامەزرانی خۆی ڕاگەیاند. کۆکردنەوەی بەرهەم و بەڵگەکانی هونەری لە هونەرمەندانی پێشووی بنەماڵە ماملێ بە گشتی و #محەمەدی ماملێ# بەتایبەتی لەلایەک و برەودان بە چاند و هونەری کوردی لەلایەکیتر، بنەمای ئەم مەڵبەندە پێک دەهێنێ. بۆ ئەم مەبەستەش خەڵاتێکی هونەری کە زیاتر وێنەیەکی سەنبولیکی هەیە دەبەخشێتە هونەرمەندێکی بەربژێری ساڵ کە لەلایەنان لێژنەیەکی تایبەتییەوە بەربژێر دەکرێت. تا بە ئەمڕۆ پێنج کەس لە هونەرمەندانی کورد ئەم خەڵاتەیان پێ بەخشراوە. هاوکات ماڵپەڕی www.mamle.net پێگەی فەرمی ئەم مەڵبەندیە کە زانیاری زیاتر دەبەخشێتە خوێنەران.[1][2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 14,989
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!